پەلاماری فڕۆکە جەنگییەکانی سەعوودی بۆ سەر ستانی " عێمران"ـی یەمەن
پەلاماری فڕۆکە جەنگییە دەستدرێژکارەکانی سەعوودی بۆ سەر ستانی " عێمران"ـی یەمەن بوو بە هۆی کوژران و بریندار بوونی دوازدە شارومەندی یەمەنی .
بە گویرەی ڕاپۆرتی رۆژی چوار شەممەی ئەلمەسیرە، فڕۆکە جەنگییەکانی سەعوودی جاددەیەک لە ناووچەی " مەجزعە" لە بەشی " ئەلقەفەنە" لە ستانی " " عێمران"یان بۆردومان کرد .
پێس لەو پەلامارە فڕۆکە جەنگییەکانی سەعوودی ناوچەی "ئەلمەهادز" لە ستانی " سەعدە" (باکووری یەمەن) دا بۆردومان کردووە کە بوو بەهۆی کوژرانی شارومەندێکی یەمەنی و بریندار بوونی سێی کەسی تر .
عەرەبستان بە پشتگری ئەمریکا، ئیمارات و چەند وڵاتی دیکە ، لە مارچی ٢٠١٥ ەوە پەلاماری کردووە بۆ سەریەمەن و هاوکاتیش ئەم وڵاتەی گەمارۆی زەمینی ، دەریایی و ئاسمانی کردووە . شەڕ هەڵایساندنەکانی عەرەبستان و هاوپەیمانەکانی لەیەمەن جگە لەوەی بووەتە هۆی کوژران و بریندار بوونی دەیان هەزار کەس ، ملوینان یەمەنیشی ئاوارە کردووە .
هێزە یەمەنییەکانیش لە کاردانەوە بە پەلامارەکانی دەستدرێژکاران، بنکە ومەتەڕێزی ڕژیمی ئاڵی سەعوود و بەکریگیراوانیی لە یەمەن و ناوەوەی خاکی عەرەبستان ئەدەنە بەر ئامانجی خۆیان دا .