پەلاماری هێزی یەمەنی بۆسەر کۆبوونەوەی هێزی سعودی لە جیزان
هێزی سوپا و لیژنەکانی جەماوەریی یەمەن، کۆبوونەوەی هێزی سعودییان لە ناوچەکانی قەتبە ، نەمیز و قەمەر لە جیزانی عەرەبستانی داوەتەبەر پەلاماری بەهاوەن.
بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژی چوارشەممەی ئەلعالەم، لەبەر ئەم پەلامارە بەهاوەنەی هێزی یەمەنی، ژومارێک هێزی سعودی کوژران و یان بریندار بوون .
یەکەی مووشەکیی سوپای یەمەن ، دوو شۆڤڵی زرێیی هێزی دەستدرێژکاری سعودییان لە ناوچەی کوێستانی عەزە لە جیزان تێک شکاند .
هێزی سوپا و جەماوەریی یەمەن هەروەها کۆبوونەوەی بەکرێگیراوانی سعودیان لە بوارگەی کوێستانیی عەلیب لە نەجرانی عەرەبستان بە گوللە هاوەن داوەتە بەر پەلامار و خەساری زۆری لەوان داوە .
عەرەبستان بە داکۆکیی ئەمریکا لە مانگی مارسی ساڵی 2015 پەلاماری کردوەتەسەر یەمەن و دواجار ئەم وڵاتەی لە زەوی و دەریا و ئاسمانەوە گەمارۆ داوە .
شەڕخوازییەکانی عەرەبستان لەیەمەن تائێستا کوژران وبریندار بوونی دەیان هەزار کەس و ئاوارە بوونی بە ملوێنانی یەمەنی لێ کەوتوەتەوە.
هێزی یەمەنیش لە کاردانەوە بەرامبەر پەلاماری دەستدرێژکاران، بنکەومەتەرێزی ڕژێمی ئالی سعود و بەکرێگیراوانی ئەوانیان لە یەمەن و لە ناوخۆی خاکی عەرەبستان دەدەنەبەر پەلامار .