شوبات 09, 2018 09:58 Asia/Tehran
  • کوژرانی دەیان بەکرێگیراوی سعودی لە جووفی  یەمەن

سوپا و لێژنەکانی جەماوەریی یەمەن ڕۆژی پێنج شەممە لە ئۆپراسیۆنێکی بەربڵاو دا لە پارێزگەی جووف لەباکووری ئەم وڵاتە، دەیان بەکرێگیراوی سعودییان کوشت .

بەپێی ڕاپۆرتی ئیرنا، سەرچاوەیەکی سەربازیی یەمەنی وتی :  لەم ئۆپراسیۆنە کە لە ناوچەی  یەتمەی شاری خب و شەعەف  لە پارێزگەی جوف ئەنجام بوو، ژومارێکی زۆر لە بەکرێگیراوانی سعودیش  بە دیل گیراون و ژومارێک ئوتوموبیلی سەربازی سەربەوانیش  تێک شکێندراوە.

عەرەبستان بە داکۆکیی ئەمریکا لە مانگی مارسی ساڵی 2015  دەستی داوەتە دەستدرێژکاری سەربازی بۆسەر یەمەن و گەمارۆی زەوینی، دەریایی و ئاسمانی ئەم وڵاتە  .

شەڕخوازیی عەرەبستان و هاوپەیمانەکانی  لەیەمەن تائێستا  بووەتە  هۆی کوژران و بریندار بوونی دەیان هەزار کەس و ئاوارە بوونی بەملوێنان یەمەنی  .

یەمەن هەروەها لەبەر ئەم دەست درێژکارییە بەرەوڕووی کەمبوونی توندی خۆڕاک ، دەرمان  و تەشەنای نەخۆشی جۆربەجۆر بوەتەوە.

ڕژێمی سعودی و ئەمریکا  تائێستا لەبەر خۆڕاگری گەلی یەمەن  نەیانتوانیوە بە ئامانجەکانیان لەم  وڵاتە بگەن  .

سەرپەیڤ