شوبات 10, 2018 11:29 Asia/Tehran

نوێنەری ڕێکخراوی نەتەوەکان لە کارو باری یەمەن لە سەروبەندی کۆتایی هاتنی فەرمانبەریەتی خۆی(کۆتایی فیڤرییە)وتی کە جێنشنیەکەی خەریکی ئامادەکردنی بارودۆخەکەیە بۆ خولی تازەی دانووستانەکانی ئاشتی یەمەن لە وڵاتی عومان دا .

بە گوێرەی ڕاپۆرتی هەواڵدەری فەرمی عۆمان- " ئیسماعیل وەلەد شیخ ئەحمەد"  رۆژی هەینی وتی: خولی تازەی دانووستانەکانی یەمەن بە دیداری نوێنەری تازە و ڕاوێژی گرووپی ئەنسارۆڵڵا و پارتی کۆنگرەی یەمەن (حیزبی عەلی  عەبدوڵڵا سالح سەرۆک کۆماری پێشوو و کۆچکردوو) لە عەمان دا بەڕێوە دەچێت .

 ئەو بە ئاماژە  بە بارودۆخی یەمەن وتیشی: بارودۆخی ئینسانی یەمەن شپرزەیە و خەڵکی ئەو وڵاتە لەمەر قەیرانەکانی ئینسانی لە ڕەنج دان بە لەونیک کە ژمارەی تووشبووان بە نەخۆشی کۆلێرا لە سنووری یەک ملوین کەس تێپەڕیوە و نەخۆشی  ملە خڕێ و بەد خۆراکی  تووند، هەرەشە دەکات لە گیانی شارومەندان بە تایبەت منداڵە یەمەنییەکان دا .

 شیخ ئەحمەد  بە ڕێزگرتن لە هەوڵەکانی عۆمان بۆ کۆتایی  دان بە شەڕی یەمەن و گەییشتن بە ڕێگا چارەی تۆکمە وتیشی: مەسقەت بە میوانداری لە نەخۆشان و بریندارە یەمەنییەکان لە نەخۆشخانەکانی دا - هاسانکاری و یارمەتیی زۆری ئاراستەی خەڵکی یەمەن کردووە .

 ئیسماعیل وەلەد شیخ ئەحمەد ،دیپلۆماتی موریتانیاییە کە لە ئاپریلی ٢٠١٥ بە جێ " جەمال بن عۆمەر" سیاسەتڤانی مەغریبی- بوو بە نوێنەری ڕێکخراوی نەتەوەکان لە کارو باری یەمەن دا .

  " ئیسماعیل وەلەد شیخ ئەحمەد" لە  ماوەی  نزیک بە سێ ساڵ  فەرمانبەریەتی خۆی لە یەمەن ، ناکام ماوەتەوە لە دەستخستنی هەرچەشنە پێشکەوتنێک لە دانووستانە سیاسییەکان لە بارەی قەیرانی یەمەن دا.

ڕێکخراوی نەتەوەکان دوو حەوتە لەمەو بەر  بەشێوەی فەرمی " مارتین گریفیتس" بە جێی وەلەد شیخ فەرمانبەری ئەو ئەرکە کرد .  گریفیتس بڕیارە لە مانگی داهاتوو(مارچ) چالاکی خۆی دەستپێبکات.

سەرپەیڤ