شوبات 10, 2018 18:19 Asia/Tehran
  •  دریژەی ناکۆکیەکانی ئیمارات و عەرەبستان لە باشووری یەمەن

ئەنجوومەنی ئینتقالیd باشووری یەمەن دەوڵەتی بژاردەیی و داندراوی ژێر فەرمانی عەرەبستان لە باشووری ئەو وڵاتەی تۆمەتبار کرد بە دنە دانی کردەوەی هاندەرانە و بنپێکردنیی بڕگە کانی ڕیککەوتنی ئاگر بڕی ئەمدواییە .

 ئەنجوومەنی ئینتقالی باشووری یەمەن لە مای ٢٠١٧ بە پشتگری ئیمارات پیکهات و یەک لە ئامانجە سەرەکییەکانیی جێبەجێکردنەوەی گەڵاڵەی جیایی باشووری یەمەن  لە باکووری ئەو وڵاتەیە .

 بە گوێرەی ڕاپۆرتی هەواڵدەری ڕادیۆ وتەلەڤزیۆنی  ئێران؛ دوا بە دوای تێکهەڵچوونی  هیزەکانی سەر بە عەرەبستان و هێزەکانی سەر بە ئیمارات لە " عەدەن" لە باشووری یەمەن،" ئەحمەد بن بریک" سەرۆکی ئەنجوومەنی ئینتقالی باشووری  ئەو وڵاتە ڕۆژی هەینی رایگەیاند: بەسەرنج لە پێبەندی ئەم ئەنجوومەنە بە برگەکانیی ڕێککەوتننی ئاگر بڕ کەلەگەڵ  هاوپەیمانی سەعوودی بەمەبەستی ڕاگرتنی تێکهەڵچوونەکان لە عەدەن دا ئیمزا کردووە، وەلاداندارنی دەوڵەتی دیاریکراو لە لایەن عەرەبستان لە عەدەن دا پێویستە .

 " ئەحمەد بن بریک"  جارێکی تر بە جەختکردن لە سەر وەلاداندرانیی دەوڵەتی دیاری کراو بە سەرۆکایەتی  "ئەحمەد بن دەغەر"  سەرۆک وەزیرانی لەکار کشاوە لە عەدەن (باشووری یەمەن) ی وەک بنکەی کاتی کابینەی خۆی ڕاگەیاندووە وتی: وەلاداندرانی و داخرانی دەوڵەتی گەندەڵی بن دەغەر ویستی خەڵکی باشوری یەمەنە و ئەوان تاقەتی خەمساردی و دوا خستنەوەیان نییە .

 عەرەبستان بە پشتگری ئیمارات و چەند وڵاتی دیکە،لە مارچی ٢٠١٥ ەوە  بە بیانووی  گەڕاندنەوەی "عەبد ڕەبە مەنسورهادی " سەرۆک کۆماری لە کار کشاوەی یەمەن پەلاماری کردووە بۆ سەر ئەم وڵاتە و سەرەڕای  پەلامارە ئاسمانییەکان و گەمارۆی هەموو لایەنی یەمەن، دەستی  بە هیچکام لە ئامانجەکانی خۆی ڕانەگییشتووە .

سەرپەیڤ