دووپات کرانەوەی ئیدعا پڕوپووچەکانی ڕژێمی زایۆنی لە دژی ئێران لەمەڕ کەوتنەخواری فڕۆکەی شەڕکەری ئەم ڕژێمە
سوپای ڕژێمی داگیر کەری قودس دوای کەوتنە خواری فڕۆکەیەکی شەڕکەری ئیف شازدە ی ئەم رژێمە لەلایەن پەدافەندی ئاسمانی سوپای سووریا ، ئیدعاپڕوپوچ ودوپات کراوەکان لەدژی ئێڕانی هێنایە ئاراوە.
نوسینگەی میدیایی سوپای ڕژێمی ئیسراییل بە دەرکردنی بەیان نامەیەک ئیدعای کرد : کۆپتەرەکانی ئیسراییل پەهبادیکی ئێرانیان کە لەڕێگەی سووریا هەرێمی ئاسمانی ئسیراییلی بنپێکردبوو، بەسەرکەوتن خستووەتە خوارێ ودامەزراوەکانی ئێران لە سووریای داوەتە بەر دەسڕێژ. بارام قاسمی وتەبێژی وەزاڕەتی کاروباری دەرەوەی ئێران لە کاردانەوە بە ئیدعاکانی کاربەدەستانی ڕژێمی زایونی وتی: ئیدعای فڕینی پەهبادی ئێرانی وهەروەها دەسوەردانی ئێران لە خستنەخواری فڕۆکەی دەسدرێژکاری زایونی پیکەنندارترلەوەیە کە باسی لێوە بکرێت. قاسمی وتی: بوونی کۆماری ئیسلامی ئێران لە سووریا ڕاوێژکارانە وبە داواکاری دەوڵەتی یاسایی ئەم وڵاتەیە. وتەبێژی وەزاڕەتی کاروباری دەرەوەی ئێران هەروەها بە ئاماژەدان بە دەسدرێژکاریەکانی ئەم دواییەی فڕۆکە شەڕکەرەکانی ڕژێمی زایۆنی بۆسەرخاکی سووریا وتی: سووریا وەکوو وڵاتێکی سەربەخۆ مافی بەرەڤانی ڕەوالە یەکپارچەیی خاکی وبەرەبەرکانی لەگەڵ هەرجۆرە دەسدرێژی دەرەکی هەیە وڕژێمی زایونی ناتوانێ بە درۆوکردنەکانی هەمیشەیی کە هاوزادی ئەم ڕژێمە ناڕەوایەیە ، لەسەر دەسدرێژکاریەکان وجەنایەتەکانی خۆی لەدژی نەتەوە موسوڵمانەکانی ناوچە سەرپوش دانبێت. هەرلەم حاڵەدا ، ژووری هاوبەشی هێزەکانی هاوپەیمانی سووریا لە ناوخاکی ئەم وڵاتە بە دەرکردنی بەیان نامەیەک ڕایگەیاند ، لەمەوبەدوا لە بەرانبەر کردەوە ترۆریستیەکانی ڕژێمی زایونی بێ دەنگە ناکات ووەڵامی جیدی دەداتەوە. تاقمەکانی خۆڕاگریش لەکردەوەی سوپای سووریا لە سەرنخون کردنی فڕۆکەیەکی دەسدرێژکاری ئیف شازدەی ڕژێمی زایونی ، ڕێزی گرت. حێزبۆڵای لوبنان ، گوڕانکارایەکانی ئەمڕۆی پێشاندەری ڕۆخانی هاوسەنگیەکانی پێشوو زانی وپیداگری کرد: کەوتنە خواری فڕۆکەی ئیف شازدەی ڕژێمی زایونی پێشاندەری دەسپێکرانی قۆناخی ستراتژی نوێ یە . بەرەی ئازادیخوازی فەلەستین وێڕای ڕاگەیاندنی یەکیەتی ویەکگرتووی تۆکمە وتەواولەگەڵ سووریا لە بەرانبەر دەسدرێژکاریەکانی ڕژێمی زایونی ، لەکردەوەی دەمیشق لە خستنە خواری فڕۆکەی شەڕکەری زایونی پشتیوانی کردو لە خەڵکی ولاتانی عەرەبی وگشت تاقمەکان وباڵ ولایەنەکانی سیاسی جیهانی عەرەب داوای کرد لە دەوڵەت ونەتەوەی سووریا لە بەرانبەر زەخت وگوشارەکانی ڕژێمی زایونی پشتیوانی بکەن. خەباتکارانی گوردانەکانی عیزەدین قسام لقی سەربازی حەماسیش بە مەبەستی بەربەرەکانی لەگەڵ هەرجۆرە دەسدرێژکاری ڕژێمی زایونی لەدووی کارەساتی باکووری فەلەستینی داگیر کراو بەشێوەی ئامادەباش ن. وەزاڕەتی دەرەوەی لوبنانیش وێڕای مەحکوم کردنی پەلامارەکانی ئیسراییل بۆ سەر خاکی سووریا ، لەسەر مافی ڕەوای دەمیشق لە بەرەڤانی کردن لە خۆی پیداگری کردولە دانی سکاڵا لەدژی ڕژێمی زایونی بە ئەنجومەنی ئاسایشی ڕێکخراوی نەتەوەکان هەواڵی دا. محەممەد عەلی ئەلحوسی سەرۆکی لێژنەی باڵای ئینقلابی یەمەنیش لەکەوتنە خواری فڕٶکەی شەڕکەری ئیف شازدەی ڕژێمی زایونی لەلایەن دامەزراوەی بەرەڤانی ئاسمانی سووریا پێشوازی کردو ئەوەی بە هەنگاویکی گرینگ زانی. بزاڤی جەماوەری تونیسیش لە بەیان نامەیەکدا وێڕای پیرۆزبایی لە سووریا لە سۆنگەی خستنە خواری فڕۆکەی شەڕکەری ئیف شازدە ی ڕژێمی زایونی ، ئەم ڕووداوەیان بە گوڕانێکی ستراتژیک لە ڕووبەڕووبوونەوەی گەورە لەگەڵ ئەم رژێمە زانی.