ترسی ڕژێمی زایۆنیستی وپەرەی ڕێ وشوێنی سەربازی لە باکووری فەلەستینی داگیرکراو
شوبات 11, 2018 13:25 Asia/Tehran
دوابەدوای وەبەر پەلامار کەوتنی دوو فڕۆکەی جەنگیی ڕژێمی زایۆنیستی لە لایەن سوپای سوریا و ترسی ئەم ڕژێمە، ئیسرائیل ڕێ وشوێنی سەربازی خۆی لە باکووری فەلەسیتنی داگیرکراو، پەرە پێ داوە .
بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژی یەکشەممەی هەواڵدەریی مێهر بە گێڕانەوە لە کەناڵی تەلەفزیۆنیی جەزیرە، سوپای ڕژێمی زایۆنیستی، ئامادەیی سەربازیی خۆی بەتایبەتی لە بواری ئاسمانی پەرە پێ داوە.
ناوەندی زانیاری گەیاندنی فەلەستینیش ڕایگەیاند: سوپای ڕژێمی زایۆنیستی داوای لە ئیسرائیلییەکانی دانیشتووی ناوچە سنوورییەکان کردووە لە نێو حەشارگەکان دا بمێننەوە.
سەرچاوەیەکی زایۆنیستی ئاشکرای کرد : سوپای ڕژێمی ئیسرائیل بڕیاری داوە پەناگای نوێ دامەزرێنێ و لە ژومارێک لە ناوچەکانی سنووری لە باکوور و هاوسنوور لەگەڵ سوریا حاڵەتی نائاسایی ڕابگەیەنێ .