پەلاماری هێزی یەمەنی بۆسەر بنکەی بەکرێگیراوانی سعودی لە تەعز
سوپا و لێژنەکانی جەماوەریی یەمەن پەلاماریان کردەسەر بنکەی بەکرێگیراوانی دەستدرێژکاری سعودی لە بەرزاییەکانی ئەلهان لە میحوەری زەباب لە پارێزگەی تەعز لە ڕۆژاوای یەمەن.
بەپێی ڕاپۆرتی ئەلعالەم، سەرچاوەکانی یەمەنی ڕۆژی چوارشەممە ڕایانگەیاند : لە ئۆپراسیۆنی سوپا و لیژنەکانی جەماوەریی یەمەن لە پارێزگەی تەعز، ژومارێک بەکرێگیراوی سعودی کوژراون و ژومارێک بریندار بوون و کەرەستەکانی ئەوانیش تێک شکێندرا.
یەکەی مووشەکیی هێزی یەمەنیش بە گوللەباران کردنی شوێنی سەقامگیر بوونی دەستدرێژکارانی سعودی لە تەپۆڵکەی خەزان لە میحوەری سەلۆ ، ئوتوموبیلێکی زرێیی ئەوانیش تێک شکێندرا.
سەرچاوەیەکی سەربازی لە سوپای یەمەنیش باسی تێکشێندرانی ئوتوموبیلێکی زرێیی هێزی دەستدرێژکاری سعودی لە بەرەی لێوارەی ڕۆژاوایی لە تەعز کردووە.
یەکەی مووشەکی و تۆپخانەی سوپا و لیژنەکانی جەماوەریی یەمەن ڕۆژی سێ شەممەش بنکەی هێزی سعودیان لە نەجران و عەسیر لەباشووری عەرەبستان داوەتە بەر پەلامار و خەسارێکی زۆریان لە دوژمن دا .
عەرەبستان بە داکۆکیی ئەمریکا لە ساڵی 2015 پەلاماری کرددوەتەسەر یەمەن و دواجاریش ئەم وڵاتەی گەمارۆی زەوینی، دەریایی و ئاسمانی داوە . شەڕخوازییەکانی عەرەبستان لەیەمن تائێستا بووەتە هۆی کوژران و بریندار بوونی دەیان هەزار کەس و ئاوارە بوونی بە ملوێنان یەمەنی .
هێزی یەمەنیش لە کاردانەوە بەرامبەر پەلاماری دەستدرێژکاران، بنکە و مەتەرێزی ڕژێمی ئالی سعود و بەکرێگیراوانی ئەوانیان لە یەمەن و لە ناوخۆی خاکی عەرەبستان داوەتە بەر پەلامار .