شوبات 19, 2018 14:32 Asia/Tehran
  • کوژرانی لەشکریانی سەعودی لە لایەن ھێزەکانی یەمەنەوە

دوورەنگێوەکانی یەمەنی ھەشت لەشکریی سەعودییان لە باشووری عەرەبستان کوشت.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژی دووشەممەی کەناڵی مەسیرە، دوورەنگێوەکانی یەمەنی لە تازەترین ھەڵمەتی خۆیاندا دژی لەشکریانی سەعودی لە ئاواییەکانی (حامزە)ی باکووری و باشووری ھەڵکەوتوو لە جازانی عەرەبستان توانییان لانیکەم چوارکەسیان لێ بکوژن.

دوورەنگێوەکانی یەمەنی ھەروەھا لە ھەڵمەتی خۆیاندا بۆ سەر ئاوایی(قوی) جازان چوار لەشکریی دیکەی سەعودییان کوشت.

کەناڵی مەیادینیش ڕایگەیاند:دوا بەدوای ھێرشی ئاسمانیی فڕۆکە شەڕکەرەکانی سەعودی بۆ سەر کێڵگەیەک لە ناوچەی ئەلتەحیتا ھەڵکەوتوو لە پارێزگای حەدیدە لە ڕۆژئاوای یەمەن لانیکەم یەک کەس کوژرزاو سێ کەسی دیکەش بریندار بوون.

عەرەبستانی سەعودی وێڕای پێکهێنانی هاوپەیمانی لەگەڵ بڕێک لە وڵاتانی عەرەبی ناوچەکە لە مارسی دووهەزاروپانزەوە شاڵاوێکی بەربڵاوی دژی یەمەن دەست پێ کردووە و هاوکات ئەم وڵاتەی لە وشکانی و دەریاو ئاسمانەوە گەمارۆداوە. ئەمە جیا لەوەی کە ژێرخانەکانی ئەم وڵاتە بە تەواوی خاپوور کراون و جەماوەری ئەم وڵاتە بەرەوڕووی دیاردەی دەگمەن و بەربڵاوی برسیەتی و نەخۆشیی بەربڵاو لەوانە کۆلێرا بوونەتەوە بە تایبەت منداڵان و بەساڵاچووان. ڕێکخراوەی نەتەوەکان ڕایگەیاندووە، بە تێکڕایی نزیکەی نۆزدە ملوێن یەمەنی بە پتر لە دوو لە سێی تێکڕای حەشیمەتی ئەم وڵاتە پێویستیان بە یارمەتی و پشتیوانییە.

بە گوێرەی ڕاگەیاندنی  ئەم دامەزراوە نێونەتەوەییە، هێرشە ئاسمانییە بێ بڕانەوەکان و شەڕ لەم وڵاتەدا زەرەرو زیانێکی قورسی بەسەر جەماوەری یەمەن دا سەپاندووەو زەبرێکی قورسیشی لە ژێرخانە گشتی و تایبەتییەکانی  یەمەن وەشاندووە و و هاوکات ڕێگاشی لە گەییشتنی یارمەتیی مرۆڤ دۆستانە بەم وڵاتە گرتووە.

ھێزەکانی یەمەنیش لە کاردانەوە بەرامبەر بە شاڵاوەکانی دەست درێژکاران، بنکەو مەتەرێزەکانی ڕژێمی ئالی سەعودی و بەکرێگیراوانیان لە یەمەن و نێوخۆی خاکی عەرەبستانی سەعودی دەدەنە بەر پەلامار.

 

سەرپەیڤ