کوژرانی بەکرێگیراوانی سعودی لە پارێزگەی جوفی یەمەن
شوبات 19, 2018 21:04 Asia/Tehran
ئوتوموبیلی بەکرێگیراوانی سعودی لە بەرەی سەبرین لە پارێزگەی جوف لەباکووری یەمەن، لەلایەن هێزی یەمەنی کەوتە بەر پەلامار و تێک شکێندرا.
بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژی دووشەممەی ئەلعالەم، سەرچاوەیەکی سوپای یەمەن وتی: لەبەر تێکشکێندرانی ئەم ئوتوموبیلەی بەکرێگیراوانی سعودی لە سەبرین ، هەموو سەرنشینەکانی کوژران و یان بریندار بوونە.
ئەم سەرچاوە یەمەنییە وتیشی : وێکەوتنی چەند گوللەی کاتیوشا لە بنکەی بەکرێگیراوانی سعودی لەلایەن هێزی یەمەنی لەبەرەی غیل لە پارێزگەی جوفیش بووە هۆی کوژران و بریندار بوونی ژومارێک لە بەکرێگیراوان.
سەرچاوەیەکی سەربازی دیکە وتی : هێزی سوپا و جەماوەریی یەمەن ئوتوموبیلێکی جەنگی بەکرێگیراوانی سعودیان لە ناوچەی بیرپاشا لە ڕۆژاوای پارێزگەی تەعز لە باشووری ڕوژاوای ئەم وڵاتە دایەبەر پەلامار و تێکشکێندرا.