ڕیکخراوی نەتەوەکان: بارودۆخی ژیان لەیەمەن کارەساتبار بووە
بەر پرسی ئۆپەراسیۆنیی یارمەتی گەیاندنی ڕیکخراوی نەتەوەکان وشداری داوە: بارودۆخی ژیان لە یەمەن بە هۆی شەڕی عەرەبستان و بە سەرنج لە زۆرتر بوونەوەی مەترسی قات و قری و کۆلێرا ، کارەساتبار بۆتەوە .
بە گوێرەی ڕاپۆرتی هەواڵدەری فەرەنسا؛ " جان جینگ" بەرپرسی ئۆپەراسیۆنی یارمەتی گەیاندنی ڕیکخراوی نەتەوەکان رۆژی سی سەممە لە دانیستنیی ئەنجوومەنی ئاسایش لە ابرەی یەمەن دا وتی: دوای تێپەڕینی سێ ساڵ لە شەڕی یەمەن، بارودۆخ لەم وڵاتە کارەساتبار بۆتەوە و لە نۆڤەمبری ڕابردووەوە بە سەرنج لەم بابەتە کە سەدان هەزار کەسی تر ماڵو حاڵی خۆیان جێهێشتووە ، ئەم بارودۆخە ئالۆزتریش بۆتەوە .
"جان جینگ" بەڕاشکاوی وتی: لە یەمەن ٢٢ ملوین و ٢٠٠ هەزار کەس پێویستیان بە یارمەتی خۆراکی هەیە کەلەم ژمارەیە ، هەست ملوێن و ٤٠٠ هەزار کەس لە سەروبەندی قات وقری دان.
بەرپرسی ئۆپەراسیۆنیی یارمەتی گەیاندنیی ریکخراوی نەتەوەکان وتیشی: لە ئاپریلی ٢٠١٧ەوە تا بەئێستا یەک ملوین و سەدهەزار کەس لەیەمەن دا تووسی "کۆلێرا" بوونەتەوە و ئەم نەخۆشییە بۆ یەکەم جارە دوای ساڵی ١٩٨٢ بەم چەشنە تەشەنای سەندووە .
عەرەبستانی سەعوودی بە پشتگری ئەمریکا لە مارچی ٢٠١٥ەوە دەستی داوەتە دەستدرێژی سەربازی بۆ سەر یەمەن و گەمارۆی زەمینی، دەریایی وئاسمانیی ئەو وڵاتەی دەستپێکردووە .
شەڕهەڵایساندنیی عەرەبستان لە یەمەن تا بە ئێستا بووەتە هۆی کوژران و برینداربوونی دەیان هەزار کەس و ئاوارە بوونی ملوێنان یەمەنی .