بەردەوام بوونی پەلامارەکانی عەرەبستان بۆ سەر یەمەن؛ سێ کەسی مەدەنی کوژران
لە پەلامارەکانی ڕۆژی شەممەی فڕۆکە جەنگییەکانی ڕژێمی سەعوودی بۆ سەر پارێزگای تەعز، باشووری ڕۆژاوای یەمەن، سێ کەسی مەدەنی کوژران و ژمارێکی زیاتریش بریندار بوون.
بە پێی راپۆرتی ئیرنا؛ فڕۆکە جەنگییەکانی عەرەبستان ڕۆژی شەممە هەروەها ١٨ جار شارەکانی "میدی" و "حەرەز" یان لە پارێزگای حەجە هەڵکەوتوو لە باکووری ڕۆژاوای یەمەن دایە بەر پەلامار.
فڕۆکە جەنگییەکانی ڕژێمی سەعوودی پێشتریش بەجاران خەڵکی یەمەنیان لە خاک و خوێندا گەوزاندبوو.
شەڕنانەوەکانی عەرەبستان و هاوپەیمانەکانی لە یەمەن تا ئێستا بۆتە هۆی کوژرانی پتر لە 13 هەزار کەس، بریندار بوونی دەیان هەزار کەس و ئاوارە بوونی بە ملوێنان یەمەنی دیکە و هەروەها تیاچوونی زۆربەی ژێرخانەکانی ئەم وڵاتە.
دەسدرێژیی سەربازیی عەرەبستان هەروەها وڵاتی هەژار و دەسکورتی یەمەنی بەرەوڕووی کەمبوونی نالەباری خۆراک و دەرمان کردۆتەوە و بۆتە هۆی پەرە سەندنی زۆر نەخۆشی و پەتایەکی نالەبار لەم وڵاتەدا.
ڕژێمی سەعوودی و هاوپەیمانەکانی تا ئێستا لەبەر خۆڕاگریی خڵکی یەمەن نەیانتوانیوە بگەنە ئامانجەکانیان لەم وڵاتەدا کە هەمان دەسەڵات گرتنە دەستی کەسانی دەسنیا و دارەدەستە.