ئادار 04, 2018 08:55 Asia/Tehran
  • دیداری شامیری عەرەبستان  و سەرۆک وەزیرانی لوبنان

شامیری عەرەبستان و سەرۆک وەزیرانی لوبنان لە ڕیازدا دوایین ڕووداو و گۆڕانکارییەکانی هاوپێوەند بە لوبنان و ناوچەکەیان خستە بەر باس و وتووێژ.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی فارس بە گێڕانەوە لە ماڵپەڕی کەناڵی ئەخبار ٢٤ ؛ دیداری "محەممەد بن سەلمان" شامیری عەرەبستان  و "سەعد حەریری" سەرۆک وەزیرانی لوبنان ئێوارەی هەینی لە ڕیاز ئەنجام دراوە.

سەعد حەریری ڕۆژی چوارشەممەیش چاوی بە "مەلیک سەلمان" پاشای سەعوودیا کەوت.

سەرۆک وەزیرانی لوبنان سەر لە بەیانی چوارشەممە بە بانگهێشتی نێردراوی عەرەبستانی سەعوودی گەیشتە ئەم وڵاتە.

حەریری نۆڤەمبەری ٢٠١٧ لە سەفەرێکی پێشبینی نەکراو خۆی گەیاندە عەرەبستان و پاش هێنانە ئارای هەندێ قسە و لێدوانی توند دژ بە ئێران  و حیزبوڵڵا خۆی لە پۆستەکەی کێشایەوە، یەک مانگ پاش ڕاگەیاندنی واز لە کارهێنانی بە ناوبژیوانی فەرانسا گەڕایەوە بۆ بەیرووت و بە راوێژ لەگەڵ کاربەدەستانی لوبنانی گەڕایەوە سەر پۆستەکەی.

زۆرێک لە کارناسان بڕوایان وایە ئەو واز لە کارهێنانە بە هۆی گوشارەکانی کاربەدەستانی سەعوودییەوە بووە. ئەو ڕووداوانە بووە هۆی ئاڵۆز بوونی پێوەندییەکانی نێوان لوبنان و عەرەبستان  و بە وتەی شارەزایان سەفەری ئەم ڕۆژانەی سەعد حەریری زیاتر لە هەر شتێ بە هۆی هەوڵی ڕیاز بۆ چێ کردنەوەی ئەو پێوەندییانە ئەنجام دراوە.

سەرپەیڤ