شەرت ومەرجی عەرەبستان بۆ دەسپێکردنەوەی پەیوەندییەکان لەگەڵ سەعد حەریری
رۆژنامەیەکی لوبنانی نووسی؛ عەرەبستان حەوت مەرجی دیاری کردووە بۆ سەرۆک وەزیرانی ئەو وڵاتە بۆ دەس پێ کردنەوەی پەیوەندییەکان وەک ڕابردوو.
بەپێی ڕاپۆری ئەمڕۆ دووشەممەی کەناڵی ئەلعالەم؛ بەپێی نووسینی رۆژنامەی لوبنانیی "الدیار"؛ عەرەبستان چالاکییەکانی لەبارەی لوبنان دابەش کردووە بە دوو بەشی باشکردنەوەی دووبارەی پەیوەندییەکان لەگەڵ ئەو وڵاتەو چاک کردنەوەی پەیوەندییەکان لەگەڵ سەعد حەریری سەرۆک وەزیرانی لوبنان و چەندین شەرتی بنەڕەتیشی بۆ چاک کردنەوەی پەیوەندییەکان لەگەڵ حەریری دیاری کردووە کەناوبراو دەبوو بۆ گەڕانەوە بۆ باوەشی عەرەبستان، ئەو مەرجانە جێ بەجێ بکات.
بەپێی نووسینی ڕۆژنامەی "الدیار"؛ لەگرینگترین مەرجە لەبەرچاوگیراوەکان بۆ سەعد حەریری ، هاوپەیمانی نەکردن یان هاوکاری نەکردنی حیزبوڵڵای لوبنان لە هەڵبژاردنە پەرلەمانییەکانە کە حەریری پێش بانگهێشتکرانی بۆ ڕیاز، ئەو مەرجەی جێ بەجێ کردبوو و هەرئەوەش هۆیەکی گرینگ بووە بۆ بانگهێشتنی ناوبراو بۆسەردان کردنی ریاز.
کزکرانی هاوکارییەکان یان هاوپەیمانی هەڵبژاردنی لەگەڵ ڕەوتی نیشتمانیی ئازاد سەر بەمیشل عەون سەرۆک کۆماری لوبنان و بەرتەسک کردنەوەی بە دوو یان سێ بواری هەڵبژاردنیی، لە مەرجەکانی دیکەی عەرەبستان بۆ سەعد حەریرییە.
رۆژنامەی الدیار بەئاماژە بە مەرجی دیکەی عەرەبستان بۆ حەریری کە چاک کردنەوەی پەیوەندییەکان لەگەڵ گرووپەکانی ١٤ی مارس و یەکگرتنی ئەو گرووپانەیە، وتی: زانیارییەکان لەوبارەوە باس لەوە دەکا کە عەرەبستان نایەوێ گرووپی١٤ی مارس بەسەرکردایەتی جەعجەع سەرۆکی پارتی "القوات اللبنانیە" بێ و وای پێ باشە کە ئەو گرووپە هەروا لەژێر سەرکردایەتی حەریریدا بمێنێتەوە.
رۆژنامەی لوبنانی"الدیار" نووسی: عەرەبستان داوای لە حەریری کردووە بەهەڵوێست گرتنی توند بەرەنگاری حیزبوڵڵا بێتەوە. بەرەوڕووبوونەوەی کردەو هەنگاو بەتەوەری خۆڕاگری و ئێران، پاراستنی پەیوەندییە ئەرێنییەکان لەگەڵ میشل عەون لەچوارچێوە دیاریکراوەکان و هاریکاری لەگەڵ پێوەرە هەڵبژاردنەییەکان بەگوێری ئەسڵی چاودێری نەکردنی حیزبوڵڵا بەسەر زۆرینەی پەرلەمانی لە پەرلەمانی داهاتوو ، لە مەرجەکانی دیکەی عەرەبستان بۆ سەعد حەریری سەرۆک وەزیرانی لوبنانە.
سەرۆک وەزیرانی لوبنان سەرلەبەیانی چوارشەممەی حەوتەی ڕابردوو لەسەر بانگهێشتنی نێردراوی پاشای سەعوودی وەک یەکەم سەفەری خۆی بۆ عەرەبستان پاش ڕاگەیاندنی گرتن و ڕاگەیاندنی لەکارکشانەوەکەی لەریاز، گەیشتە ئەو وڵاتە.
حەریری نۆڤمبەری٢٠١٧ لە سەردانێکی چاوەڕوان نەکراو بەرەو عەرەبستان کەوتەڕێ و پاش هێنانەئارای لێدوانی توند لەدژ ئێران و حیزبوڵڵا لەکارکشایەوە، مانگێک دوای ڕاگەیاندنی لەکارکشانەوەی بەناوبژیوانی فەڕانسە گەڕایەوە بەیرووت و بەڕاوێژکاریی لەگەڵ بەرپرسانی لوبنانی، لەکارکشانەوەکەی وەرگرتەوە.
زۆرێ لە شارەزایان، ئەو لەکارکشانەوەیان خستەملی زەخت و گوشاری بەرپرسانی سەعوودی. ئەو ڕووداوانە، پەیوەندییەکانی نێوان لوبنان و عەرەبستانی ئاڵۆزکاو کردو بەقسەی کارناسان سەفەری حەوتەی ڕابردووی سەعد حەریری زیاتر بەئامانجی هەوڵدانی ریاز بۆ چاک کردنەوەی ئەو پەیوەندییانە ئەنجامی گرتووە.