بزوتنەوەی ئەنسارۆلڵای یەمەن ، بانگەشەی جێمیری سەعوودی ڕەدکردەوە
ئەندامیی مەکتەب سیاسی بزوتنەوەی ئەنسارۆڵڵای یەمەن، وتە کانی "محەممەد بن سەلمان"جێمیری عەرەبستانی سەعوودی لە بارەی نزیک بوونەوەی زەمانی کۆتایی شەڕ لە یەمەنی ، ڕەدکردەوە.
بە گوێرەی ڕاپۆرتی رۆژی چوار شەممەی هەواڵدەری ڕادیۆ وتەلەڤزیۆنی ئێران؛ "زەیفۆڵلا ئەلشامی " ئەندامی مەکتەب سیاسی بزوتنەوەی ئەنسارۆڵلای یەمەن لە وتوویژ لەگەڵ کەناڵی تەلەڤزیۆنی ئەلجەزیرە جەختیکرد: قسەکانی "محەممەد بن سەلمان" لەبارەی نزیک بوون بە کۆتایی شەڕ لەیەمەن ، تازە و جی سەرنجدان نییە و ئەو بە دوای ریگایەکە بۆ دەرباز بوون لە شەڕی یەمەن .
ئەم ئەندامەی مەکتەب سیاسی بزوتنەوەی ئەنسارۆڵڵای یەمەن وتیشی: خەڵکی یەمەن ئەمرۆکە وریا تر بەرامبەر دەستدرێژی ڕژیمی سەعوودی خۆڕاگری دەکەن و هیچ دنە دەر و یان هەرەشەیەک ئیرادەی ئەوان بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئەم دەستدرێژییە لاواز ناکاتەوە و دەستی خۆیان بۆ ئاستی و نەک بۆ خۆبەدەستەوە دان درێژ دەکەن.
" محەممەد بن سەلمان" پاشمیری عەرەبستانی سەعوودی لە سەفەرەکەی بۆ قهیارە و لە وتوویژ لەگەڵ ژماریک لە هەواڵنێرانی میسری ئیدعای کرد: شەر لە یەمەن لەگەڵ هاتنە دی ئامانجەکانی بۆ گەڕاندنەوەی دەوڵەتی لە کارکشاوەی "عەبد ڕەبە مەنسور هادی" بۆ سەر دەستەڵات بەرامبەر هێزەکانی ئەنسارۆڵڵا، لە کۆتایی خۆی نزیک بۆتەوە .
عەرەبستان بە پشتگری ئەمریکا ، ئیمارات و چەند وڵاتی عەرەبی لە ٢٥ مارچی٢٠١٥ ەوە بە بیانووی گەڕاندنەوەی "عەبد ڕەبە مەنسوری هادی" سەرۆک کۆماری لەکارکشاوەی یەمەن بۆ سەر دەستەڵات ، پەلاماری ئەو وڵاتەی داوە و سەرەڕای پەلامارە ئاسمانییەکان و گەمارۆی هەموو لایانەی یەمەن، دەستی بە هیچکام لە ئامانجەکانیی رانەگەییشتووە .