ناکام مانەوەی هێزی سعودی لە دزەکردنەنێو لێوارەکانی ڕۆژاوایی یەمەن
هێزی یەمەنی لەبەرەی لێواری ڕۆژاوایی و بەتایبەت لە ناوچەکانی حەرەز، میدی و مەخا، ئۆپراسیۆنێکی بەربڵاوی سەربازییان بە دژی هێزی سعودی ئەنجام داوە .
بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژی چوارشەممەی ئەلعالەم، یەحیا مەهدی ئەفسەرێکی سوپای یەمەن وتی : ئەم ئۆپراسیۆنە لە لێواری ڕۆژاوایی ئەنجام دەبێ و سوپا ولیژنەکانی جەماوەری توانیان هەوڵی دەستدرێژکارانی سعودی بۆ دزەکردنە نێو ئەم ناوچەیە بەرەوڕووی شکست بکەنەوە و خەسارێکی زۆر لەوان بدەن لە حەرەز و میدی دا .
هێزی یەمەنی توانیان لەم ئۆپراسیۆنانە بەسەر دەیان بنکەی گرینگی هێزی عودی زاڵ بن و زۆرتر لە سێسەد ئوتوموبیل سەربازی ئەوان تێک بشکێنن و نۆزدە مووشەکی بالستیکی بخەنە بنکە و مەترێزی ناوخۆیی و دەرەوەیی ئەوان دا .
سەرچاوەیەکی سەربازیش وتی : لەگەڵ سەرکەوتنی هێزی یەمەنی دا ، تەکنۆلۆژی و کەرەستەی جەنگی هێزی یەمەنیش پێشکەوتی هەبووە و گرینگتر لەوەش لاوازی و بێ توانایی هێزی دەستدرێژکار و بەکرێگیراوان لە مەیدانی شەڕ لەبەرامبەر پاوەجێیی سوپا ولیژنەکانی جەماوەریی یەمەن دایە .
چاودێران لەسەر ئەو باوەڕەن ، توانایی بەرگری سوپا و لیژنەکانی جەماوەریی یەمەن، هاوکێشەکانی هێزی دەستدرێژکاریان تێک شکاند و خەسارێکی زۆریان لەوان دا کە میدیاکانی هاوپەیمانی دەستدرێژکاری سعودی بەنیازی سەرپۆش دانان بەسەری دان .