کوژرانی شەش ئەندامی بنەماڵەیەک لەئاکامی هێرشی فڕۆکە شەڕکەرەکانی سەعوودیا بۆسەر سەنعا
شەش ئەندامی بنەماڵەیەکی یەمەنی لەئاکامی هێرشی فڕۆکە شەڕکەرەکانی سەعوودیا بۆسەر باکووری ڕۆژئاوای سەنعای پێتەختی ئەو وڵاتە گیانیان لەدەست دا.
بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژی پێنج شەممەی ئەلمینار، لە هێرشی فڕۆکەشەڕ کەرە دەست درێژکارەکانی سەعودی، هەروەها دوو کەسی سڤیل لە پارێزگای حەدیدەی ڕۆژئاوای یەمەن گیانیان لە دەست داو چوار کەسی دیکەش بریندار بوون.
هێزەکانی یەمەن لە تۆڵەی ئەم هێرشانەدا دوو ترۆمبیلی سەربازیی بەکرێگیراوانی سەعودییان لە پارێزگای ئەلجوفی باکووری یەمەن دایە بەر پەلامار و تەواوی سەرنشینەکانیان کوشت.
هەروەها هێزەکانی یەمەن یەکێک لە ئەندامانی ئەرکانی سوپای سەعودییان لە ناوچەی سەرواح لە پارێزگای ماریب کوشت.
هێرشی ئاسمانیی عەرەبستان بۆ سەر جەماوەری بێ دەرەتانی یەمەن لە سای بێ دەنگە لێکردن و هاوتەبایی کۆڕوکۆمەڵە نێونەتەوەییەکان هەروا بەردەوامە. عەرەبستانی سەعودی وێڕای هاوپەیمانی لەگەڵ بڕێک لە وڵاتانی عەرەبی ناوچەکەوبە پاڵپشتیی ئەمریکا لە مارسی 2015 ەوە هێرشێکی بەربڵاوی دژی یەمەن دەست پێ کرد کە لە ئەنجامی ئەم دەست درێژکارییەدا هەزاران شارومەندی بێ دەرەتانی یەمەنی گیانیان سپاردووەو ملوێنان کەسیش هەڵوەداو ئاوارە بوونە.
وەزارەتی مافی مرۆڤی دەوڵەتی ڕزگاری نیشتیمانی لە بەیاننامەیەک دا ڕایگەیاندووە: پتر لەدەهەزارو سێسەد ژن و منداڵی یەمەنی لە دەستپێکی ئەو دڕندەکارییەی سەعودی دژی یەمەن کوژراون و یان بریندار بوونە.