ئادار 16, 2018 12:24 Asia/Tehran
  • درێژەی پەلامارە ئاسمانیەکانی هاوپەیمانی دەسدرێژکاری سەعوودیایی بۆسەر ناوچە جیاجیاکانی یەمەن

لەدرێژەی پەلاماری هاوپەیمانیی دەسدرێژکاری سەعوودیایی بۆسەر یەمەن منداڵێکی یەمەنی لەناوچەی"شەدا"ی سەربە پارێزگای سەعدەی باکووری ئەو وڵاتە گیانی لەدەست دا .

بەپێی ڕاپۆری ئەمڕۆ هەینیی کەناڵی ئەلعالەم بەگێڕانەوە لە سەرچاوەیەکی سەربازیی سوپای یەمەن، منداڵێکی یەمەنیش بەهۆی تەقینەوەی بۆمبی بەجێماو لە پەلاماری ئاسمانیی هاوپەیمانیی دەسدرێژکاری سەعوودی بۆسەر شاری سنووریی رازح لەپارێزگای سەعدە بریندار بوو.

بەپێی ئەو ڕاپۆرە، ناوچەکانی ئالی سوبحان و ئەلسەداد لە شاری باقم سەربەپارێزگای سنووریی سەعدەش، سێ جار کەوتە بەرپەلاماری ئاسمانیی فڕۆکە جەنگییەکانی رژیمی سەعوودی.

هەروەها پەلامارەکانی هاوپەیمانیی دەسدرێژکاری سەعوودی بۆسەر شاری "التحیتا" لەپارێزگای حودەیدە(ڕۆژاوای یەمەن) یس برینداربوونی ژنێک و دوو کچی لێکەوتەوە.

سەرفچاوەیەکی سەربازیی سوپای یەمەنیش بەئاماژە بەوەی کە دەسدرێژکارانی سەعوودی ١٣جار شارەکانی حەرەز و میدی لەپارێزگای حەججە(باکووری رۆژاوای یەمەن)یان کردۆتەئامانج، وتی: فڕۆکە شەڕکەرەکانی سەعوودییا سێ جار ناوچەیەک لە تەنیشت قوتابخانەیەکیان لە نێهێم لەباکووری رۆژهەڵاتی سەنعا(پایتەختی یەمەن) یان بۆردومان کرد.

لەهەمان کاتدا، بەهۆی پەلامارەکانی سوپاو لیژنە جەماوەرییەکانی یەمەن بۆسەر بنکەو پێگەی بەکرێگیراوان لەناوچەکانی "ئەلجماجم" سەربە پارێزگای ئەلبەیزا(باشووری یەمەن) و وادی ڕەبیعە لەمەئریب(ناوەندی یەمەن) ، ژمارێک لەوان کوژران و یان بریندار بوون.

پەلاماری هێزە یەمەنییەکان، بووە هۆی وێرانبوونی پێگەکانی سوپای عەرەبستان لەناوچەی شەرەفە لە نەجران(باشووری عەرەبستان) کە بەهۆیەوە، ژمارێک لەسەربازانی عەرەبستانی کوژران و یان بریندار بوون.

پێگەکانی سوپای عەرەبستان لەناوچەی جیزان(باشووری رۆژاوای عەرەبستان) یش کەوتە بەرپەلاماری مووشەکیی سوپای یەمەن کە بەهۆیەوە، سەنگەرەکانی سەربازانی سەعوودی بەتەواوەتی لەبەین چوون.

سەرپەیڤ