پازدەهەمین هەینی توڕەیی خەڵکی فەلەستین بۆ شەرمەزارکردنی بڕیاری ئەمریکا لە دژی قودس
خەڵکی فەلەستین دوای خوێندنی نوێژی هەینی ، بە تێپەڕینی 100 رۆژ لە بڕیاری سەرۆکی ئەمریکا لە دژی قودس ، لە چەندین ناوچەی لێواری رۆژاوای چۆمی ئەردەن بۆ داکۆکی لە قودس و ئیدانەکردنی تاوانکاریەکانی رژێمی زایۆنی دەستیان دایە خۆپێشاندان .
بە پێی راپۆرتی ناوەندی راگەیاندنی فەلەستین ، بە بەڕێوەچوونی خۆپێشاندانی پازدەهەمین هەینی توڕەیی لە چەندین ناوچەی فەلەستین ، لەشکەریانی زایۆنی ش بە هاویشنی گوللە و گازی فرمێسک هێن پەلاماریان کردە سەر ناوچەکانی ئەلخەلیل ، نابلۆس ، ئەریحا ، بیرە ، بەیت لەحم ، رامەڵڵا و قەلقیلیە .
بەگوێرەی ئەم راپۆرە ، لە کەرتی غەززەش شارومەندانی فەلەستینی دوای بەرپاکردنی نوێژی هەینی لە ناوچە سنوریەکان دەستیان دایە خۆپێشاندان . لە میانی تێکهەڵچوونەکانی لێواری رۆژاوای چۆمی ئەردەن و کەرتی غەززە چەند لاوی فەلەستینی بریندار و تاقمێکیش بە هۆی هەڵمژینی گازەوە تووشی حاڵەتی خنکان بوون .
دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمیکا شەشی دیسامبری 2017 ،قود سی وەک پێتەختی رژێمی زایۆنی راگەیاند . لە هەمان کاتدا هیتەر نوئێرت وتەبێژی وەزاڕەتی دەرەوەی ئەمریکا لەم دواییانەدا لە بەیاننامەیک دا جەختی کردەوە ، باڵوێزخانەی نوێی وڵاتەکەی لە فەلەستینی داگیرکراو 14ی ئایار هاوکات لە گەڵ رۆژی نەگبەتی لە شاری قودس دەکاتەوە .
وەزاڕەتی تەندرۆستیی فەلەستین رایگەیاند لە کاتی بڕیاری دۆناڵد تڕەمپەوە دژی قودس ، تا ئێستا 19 فەلەستینی لە تێکهەڵچوون لە گەڵ لەشکەریانی زایۆنی شەهید بوونە .