ئادار 19, 2018 18:12 Asia/Tehran
  • سەرکەوتنی هێزە هاوبەشە یەمەنییەکان لەهەمبەر دەسدرێژکارانی سەعوودی

هاوکات لەگەڵ تەشەنای شەڕ وپێکدادانەکان لەسنووری یەمەن لەگەڵ عەرەبستان، هێزەکانی سوپاو لێژنە جەماوەرییەکانی یەمەن یەکەمجار لەماوەی ئەو سێ ساڵەی بەسەر دەسپێکرانی شەڕ لەو وڵاتە تێدەپەڕێ، هێرشیان کردەسەر دوو ناوەندی سەربازی لە نەجران(باشووری عەرەبستان).

بەپێی ڕاپۆری ئەمڕۆ دووشەممەی هەواڵدەریی فارس بەگێڕانەوە لە ماڵپەڕی یەمەنیی مراسل، بەرپرسی سەربازی یەمەنی وتی: هێزەکانی سوپاو لێژنە جەماوەرییەکانی ئەو وڵاتە بەهێرش کردنەسەر پێگەکانی «رقابة الحلق» و «الحماد» لەناوچەی نەجران، چەندکەس لە هێزەکانی سوپای عەرەبستانیان کوشت و بریندار کرد.

سەربازانی یەمەنی لەو هێرشەدا، جبەخانەو تەقەمەنیان سووتاند و دەستیان داگرت بەسەر بڕێکی دیکەی چەکەمەنی نێو ئەو پێگانە.

سوپاو لێژنە جەماوەرییەکانی یەمەن هەینیی ڕابردووش هێرشیان کردەسەر پێگەکانی سەربازانی سەعوودی لە بەرزاییەکانی "السنور" و عەفرە لە جازانی عەرەبستان.

لەهەمان کاتدا، هێزەکانی سوپاو لێژنە جەماوەرییەکانی یەمەن لە ئۆپراسیۆنێکدا لە بەرەکانی پارێزگای جوف(باکووری یەمەن) ، هێزەکانی سەربە هاوپەیمانیی سەعوودیان ناچار کرد لەزۆربەی میحوەرەکان بگوزرێنەوە بۆ حاڵەتی بەرگریی.

بەقسەی بەرپرسێکی سەربازیی یەمەنی، زیاتر لە سی کەس لە هێزەکانی سەر بە مەنسور هادی سەرۆک کۆماری دەوڵەتی لەکارکشاوەی ئەو وڵاتە لە هەڵمەتی هێزە جەماوەرییەکانی یەمەن بۆسەر ناوچەو سەربازگەی خەنجەر لەشاری "خب والشعف" کوژران و بریندار بوون.

رژیمی سەعوودیا بەپاڵپشتی ئەمریکاو لەسای بێ دەنگەی ڕێکخراوی نەتەوەکان لەمارسی٢٠١٥وە دەستی کرد بە دەسدرێژیی سەربازی بۆسەر یەمەن وگەمارۆی زەوینی، دەریایی و ئاسمانیی ئەو وڵاتەی داوە بەبیانووی گەڕاندنەوەی عەبد ڕەببە مەنسور هادی سەرۆک کۆماری لەکارکشاوەی یەمەن بۆسەر دەسەڵات.

شەڕخوازیی عەرەبستان لە یەمەن، کوژران و برینداربوونی دەیان هەزار یەمەنی و ئاوارەبوونی بەملوێنان یەمەنی لێکەوتووەتەوە.

سەرپەیڤ