خرانەخوارەوەی فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانی سیخوڕیی سەعوودیا لە یەمەن
پەدافەندی بەرگریی ئاسمانیی سوپاو لێژنە جەماوەریەکانی یەمەن دوێنێ دووشەممە فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانی سیخوڕیی دەسدرێژکارانی سەعوودیایان لەناوچەی سنووریی"میدی" لەباکووری یەمەن خستە خوار.
بەپێی ڕاپۆری دوێشەو(دووشەممە) ی هەواڵدەری ئیرنا بەگێڕانەوە لە کەناڵی ئەلمەسیرە، چوارشەممەی حەوتەی ڕابردووش فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانی سیخوڕیی بەکرێگیراوانی سەعوودی لەلایەن سوپاو لێژنە جەماوەرییەکانی یەمەن لەنزیک بازگەی"علب" لەناوچەی سنووریی عەسیر لەباشووری عەرەبستان خرایەخوار.
رژیمی سەعوودیا بەپاڵپشتی ئەمریکاو لەسای بێ دەنگەی ڕێکخراوی نەتەوەکان لەمارسی٢٠١٥وە دەستی کرد بە دەسدرێژیی سەربازی بۆسەر یەمەن وگەمارۆی زەوینی، دەریایی و ئاسمانیی ئەو وڵاتەی داوە .
شەڕخوازیی عەرەبستان وهاوپەیمانەکانی لە یەمەن، تاکوو ئێستا کوژران و برینداربوونی دەیان هەزار کەس و پەرتەوازە بوونی بەملوێنان یەمەنی لێکەوتووەتەوە.
یەمەن هەروەها بەهۆی ئەو دەسدرێژکارییە لەگەڵ کەموکوڕیی زۆری خواردەمەنی، دەواو دەرمان و بڵاوبوونەوەی نەخۆشییە جۆراوجۆرەکان بەرەو ڕوو بووە.
رژیمی سەعوودی وئەمریکا تائێستا لەبەر خۆڕاگریی جەماوەری یەمەن نەیانتوانیەوە ئامانجەکانیان لەو وڵاتە(بەدەسەڵات گەیاندنی بەکرێگیراوەکانیان) مسۆگەر بکەن.