ئادار 20, 2018 16:39 Asia/Tehran
  • گوێزرانەوەی چوارسەد جوولەکە لە یەمەنەوە بۆ فەلەستینی داگیرکراو

ڕژێمی زایونی لە مانگی فیوریەی ڕابردوەوە تاکوو هەنووکە ژماریەک لە جووەکانی یەمەنی گواستۆتەوە بۆ فەلەستینی داگیرکراو.

بە پێی ڕاپۆرتی ناوەندی زانیاری گەیاندنی فەلەستین ، سەرچاوە ئاگادارەکان ڕۆژی دوشەممە ڕایانگەیاند ، زایونیەکان لە مانگی فیوریەی ڕابردو چوارسەد کەس لە جووەکانی یەمەنی لەمیانی هەڵمەتێک دا گواستووەتەوە بۆ فەلەستینی داگیرکراو. بە پێی ڕاگەیاندنی سەرچاوەکانی ئاگادار ڕژێمی زایونی بە بەشداری کردنی دەزگەی هەواڵگری یەکێ لەوڵاتانی عەرەبی ئەم کردەویەەی ئەنجام داوە. پاش ئەمەیش ڕٶژنامەی ئەلئەخباری لوبنان بە گیڕانەوە لە ڕۆژنامەکانی زایونی هائارتس و مەعاریو لە مەسەلەی کۆچبەری نهێنیانەی ژمارەیەک لە جووە یەمەنیەکان بۆ فەلەستینی داگیر کراو هەواڵی دا. ڕۆژنامەی هائارتس ڕایگەیاندووە عەرەبستان یەکێ لە گرینگترین وڵاتانێک بووە کە ئەم هەڵمەتەی هاسان کردووە وجووە یەمەنیەکان لە ناوخاکی عەرەبستان تێپەڕێون کەئەم مەسەلە ، هاوکاری نێزیکی ڕیاز وتل ئابیب لە قاو ئەدات. ئەمە لە حاڵێکدایە کە ڕژێمی ئالی سەعود لە مارسی دووهەزارو پازدە بە پشتیوانی ئەمریکا وبڕیک لە وڵاتانی عەرەبی ناوچە پەلاماری کردە سەر یەمەن هەتا عەبد ڕەبە مەنسور هادی سەرۆک کۆماری لە سەرکار لابراوی ئەم وڵاتە بۆ حکومەت بگەڕێنیتەوە. پەلامارەکانی عەرەبستان بۆسەر یەمەن نێزیک بە یازدە هەزار کوژراوو لانی کەم سێ ملوین ئاوارە ی لێکەوتەوە وسەرەڕای ئەوە زیانی زۆری لە دامەزراوەکانی ژێر خانەیی ئەم وڵاتە گەیاند .

سەرپەیڤ