کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەیەکی سعوودیایی لە یەمەن
سیستمی بەرگری ئاسمانیی سوپاو لیژنە جەماوەریەکانی یەمەن دوێنێ چوارشەم فڕۆکەیەکی جەنگی هاوپەیمانیی سعوودیان بە سەرۆکایەتی عەرەبستان لەسەعدە خستە خوارەوە.
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ڕەسمی یەمەن سەبا ئیبراهیم شامی فەرماندەی هێزی ئاسمانیی یەمەن دوای کەوتنە خواری فڕۆکەی جەنگی سعودی لە سەعدە وتی : سەرکەوتنی هێزی ئاسمانی یەمەن بەردەوامە.
ئیبراهیم شامی بەڕاگەیاندنی ئەمەی دوژمنی سعودیش دانی ناوە بە توانایی بەرگری ئاسمانی سوپا و لیژنەکانی جەماوەری یەمەن و ئەوەی بە هەڕەشەیەک وەسف کردووە وتی : ئۆپراسیونی وەبەر پەلامار دانی ئەم فڕۆکە جەنگییە دوای پێ وشوێن گرتنی فڕینی لە ئاسمانی پارێزگەی سەعدە بووە .
تائێستا سیستمی بەرگری ئاسمانی سوپای یەمەن توانیویەتی ژومارێکی زور لە فڕۆکە جەنگیییەکان بخاتە خوارێ.
عەرەبستان بە داکۆکیی ئەمریکا لە مانگی مارسی 2015 دەستی داوەتە دەستدرێژکاری سەربازی بۆسەر یەمەن و بایکۆتیزەوینی، دەریایی و ئاسمانی ئەم وڵاتە.
شەڕخوازی عەرەبستان و هاوپەیمانانی لەیەمەن تائێستا کوژران و بریندار بوونی دەیان هەزار کەس وئاوارە بوونی بەملوێنان یەمەنی لێکەوتوەتەوە.
یەمەن هەروەها لەبەر ئەم دەستدرێژکارییە بەرەوڕووی کەمبوونی خۆراک، دەرمان و تەشەنای نەخۆی جۆربەجور بووەتەوە.
ڕژێمی سعودی و ئەمریکا تائێستا لەبەر خۆڕاگری خەڵکی یەمەن نەیانتوانیوە بە ئامانجەکانیان لەم وڵاتە دا بگەن.