ڕەخنەی کاربەدەستانی "یەمەن"ی لە بێ دەنگە کردنی وڵاتان بەرامبەر بە دڕندەکاریەکانی سعوودیا بەرامبەر بە گەلی وڵاتەکەیان
سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای ڕامیاری یەمەن لەمیانەی چاوپێکەوتنی لەگەڵ نێردراوی تایبەتی وەزیری دەرەوەی سۆئد بۆ وڵاتەکەی وتی : عەرەبستانی سعوودیا بە کەڵکوەرگرتن لە پارە زۆرێک لە وڵاتانی لە بەرامبەر دڕندەکاری دژبە ملوێنان یەمەنی بێ دەنگ کردووە .
بەپێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی مەسیرەی یەمەن، ساڵح سەماد ڕۆژی چوارشەممە لە چاوپێکەوتن لەگەڵ هانس پیتەر نێردراوی تایبەتی وەزیری دەرەوەی سوید لە سەنعا وتی : سەرکەوتنی مارتین گریفتیس نێردراوی تایبەتی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ یەمەن بەستراوەتەوە بە بێ لایەنی و دیاریکردنی چوارچێوەیەکی دیاریکراو لە لایەن ناوبراو بۆ وتووێژی ئاشتی .
ئانتۆنیۆ گۆتێرێش سکرتێری گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان نیزیکەی دوو مانگ لەمەوبەر مارتین گریفیتس ی وەک نوێنەری نوێی ئەم ڕێکخراوەیە لە کاروباری یەمەن لە جیاتی ئیسماعیل وەلەد شێخ دیاری کرد .
سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای سیاسیی یەمەن وتیشی : ئێمە بۆ گەیشتن بە لێک گەیین لەگەڵ لایەنی بەرامبەر لە وتووێژی ئاشتی ، ئەوپەڕی هاوکاریمان کرد بەڵام دەستدرێژکاران قەبووڵیا ن نەکرد .
سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای سیاسیی یەمەن وتیشی: هەڵوێستی ئێمە ئاشتی خوازانەیە و هەروەها دەستمان بۆ گەیشتن بە ئاشتی درێژ دەکەین.
لەلایەکی ترەوە هانس پیتەر لەسەر پێویستیی هاوکاریی هەموو لایەنەکان لەگەڵ نوێنەری نوێی ڕێکخراوی نەتەوەکان بۆبەڕێوەچوونی سەرکەوتوانەی ئەرکەکەی ، پێداگری کرد .
سکرتێری گشتیی ڕێکخراوی نەتەوەکان بەرلەمەش لە هاوکاریی سەربازی بە سەرکردەیی عەرەبستان بە دژی یەمەن ڕەخنەی گرتبوو .
زۆرێک لە ڕێکخراوەکان و دامەزراوەکانی بەرگری مافی مرۆڤ داوایان لە وڵاتانی ئەورووپی و ئەمریکی کرد بوو بۆ وەستانی تاوانکاری عەرەبستانی سعودی بە دژی یەمەن لەفڕۆشتنی چەک بۆ ئەم وڵاتە خۆی ببوێرێ.