ئادار 24, 2018 18:30 Asia/Tehran
  • پێداگری سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای ڕامیاری یەمەن لەسەر خۆڕاگری هاووڵاتیەکانی لەبەرامبەر دەسدرێژکاریەکانی سعوودیادا

بەرپرسی ئەنجومەنی باڵای ڕامیاریی یەمەن پێداگری کرد لەسەر خۆڕاگریی یەمەنیەکان لەبەرامبەر دەستدرێژکاریی عەرەبستانی سعوودیاو هاوپەیمانەکانی دا .

بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەری ڕادیۆتەلەفزیۆن، ساڵح سەماد  سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای سیاسی یەمەن ڕۆژی  هەینی  لە سەرووبەندی سێیەمین ساڵوەگەڕی ڕاوەستانی یەمەنییەکان لەبەرامبەر دەستدرێژکاری عەرەبستانی سعودی و هاوپەیمانانی وتی :  ئامادەبوونی بەربڵاو لە  ڕێ وڕەسمی ساڵڕۆژی خۆراگری، بەشێک لە شەڕ بەدژی هاوپەیمانی دەستدرێژکاری سعودی و بەکرێگیراوانی ئەوان دێتە ئەژمار  .

سەماد وتیشی :  خەڵکی یەمەن بەبەشدایکردن لە ڕێ وڕەسمی ساڵوەگەڕی ڕاوەستان وخۆڕاگری  یەمەنییەکان لەبەرامبەر  دەستدرێژکاری عەرەبستانی سعودی،  دەبێ پەیامی ڕاوەستاوی و ستەملێکراوی خۆیان بگەیەننە گوێی  جیهان.

سەرۆکی ئەنجومەنی  باڵای سیاسی یەمەن هەروەها پێداگری کرد  لەسەر پێویستی هەوڵدان بۆ بەڕێوەبردنی  ڕێ وڕەسمێکی بەشکۆ بەچەشنێک کە شیاو بێ  لەگەڵ ڕاوەستاوی و خۆڕاگری خەڵک  لە بەرامبەر دڕندانەترین پەلامارێک کە مرۆڤایەتی  لە مێژووی هاوچەرخ دا بەخۆی بینیویە.

عەرەبستان  بە داکۆکی ئەمریکا لە بیست و شەشەمی مانگی مارسی ساڵی 2015  شەڕ بە دژی یەمەنی دەست پێکرد . ڕژێمی سعودی و ئەمریکا تائێستا لەبەر خۆڕاگری  خەڵکی یەمەن  نەیانتوانیوە بە ئامانج و داواکارییەکانیان لەم وڵاتە دا بگەن.

سەرپەیڤ