دەسپێکی هەڵمەتی خاوێنکردنەوەی ناوچە سنوریەکانی عێراق و سووریا لە پاشماوەکانی داعش
هێزەکانی حەشدی شەعبی باسی دەسپێکی هەڵمەتی بەرفراوانی خاوێنکردنەوەی پاشماوەکانی رێکخراوی تێرۆریستیی داعش دەکەن لە دۆڵ و ناوچە بیابانیەکانی سەرسنووری وڵاتەکەیان لەگەڵ سووریا .
بەپێی راپۆرتی ئیرنا ، حەشدی شەعبی رۆژی دوشەممە لە بەیاننامەیک دا رایگەیاند ، ئەم هێزە هەڵمەتێکی گەورەی لە ناوچەکانی باشووری رۆژهەڵات ، سنووری عێراق و سوریا دەست پێکردووە تا کێو و دۆڵ و دەشت و دەریاچە وشکەکانی ئەم ناوچانە لە پاشماوەکانی داعش پاکتاو بکات .
بەگوێرەی ئەم راپۆرە ، ئەم هەڵمەتە بە هاوبەشی یەکینەکانی گەشت و ناسین ، فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان و لەشکەری پیادە و زرێیی عێراق و بە وردبینی باڵاوە خەریکە ئەنجام دەبێ .
حکومەتی عێراق 21 ی دیسامبری 2017 کۆتایی هاتنی ئامادەبوونی سەربازیی داعشی راگەیاند ، بەڵام پاشماوەکانی ئەم رێکخراوەیە بە شێوەی پەرت و بڵاو و بەینابەین پەلامار دەکەنە سەر هەندێ ناوچە .