ئادار 27, 2018 11:42 Asia/Tehran
  • لێبوردنی نێودەوڵەتی : چەک و چۆڵی ئەمریکا و رۆژئاوا سەرچاوەی بەشمەینەتی و ئازاری گەلی یەمەن

رێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی: ئەمریکا و رۆژئاوا بەدانی چەکەمەنی بە سعوودیا هاوبەشی دڕەندەکاریەکانی ئەو وڵاتەو سەرچاوەی مەینەت و ئازاری گەلی یەمەنن .

بە پێی راپۆرتی ئیرنا ، لێبوردنی نێودەوڵەتی لە لەندەن رۆژی سێشەممە رایگەیاند ، پەلاماری ئاخرو ئۆخری ژانیڤەری هاوپەیمانی ژێر فەرمانی سعودی بە بۆمبی سازکراوی ئەمریکا بۆسەر ماڵێک لە یەمەن و کوژران و بریندارکردنی شەشە کەس لە ئەندامانی ئەو بنەماڵەیە ، نوێ ترین تاوانکاری لە زنجیرە تاواکاریە جەنگیەکانی ئەمریکا و هاوپەیمانیی لە یەمەنە .

لین مالۆف بەڕێوەبەری یەکەی توێژینەوەی رۆژهەڵاتی ناڤینی لێبوردنی نێودەوڵەتی گوتی : دوای تێپەڕینی سێ ساڵ لە شەڕی یەمەن ، هیچ نیشانەیەک لە دامرکانی تێکهەڵچوونەکان نابینرێ و لایەنەکانی شەڕەکە درێژە ئەدەن بەو کارانەی کە خەڵکی ئەو وڵاتەی تووشی رنج و ئازار کرووە .

ئەمنستی ئەنتەرناسیۆناڵ وتووشیەتی : ئەمریکا و سعودی و وڵاتانێکی وەک فەڕەنسە ، ئسپانیا  و ئیتالیا بە گواستنەوەی چەکەمەنی بە ملیار دۆڵاریی بە سعودی ، جیا لە لەبەین بردنی گیان و ماڵی خەڵک ، پەیمانی جێهانیی بازرگانیی چەکیشیان بە گاڵتە گرتووە .

شەڕنانەوەی سعودی و هاوپەیمانانی لە یەمەن لە مارسی 2015 وە تا ئێستا بووەتە هۆی کوژرانی زیاتر لە 14 هەزار یەمەنی ، برینداربونی دەیان هەزار کەس و ئاوارەبوونی ملوێنان یەمەنی .

 

سەرپەیڤ