وریایی دانی یەمەن لەمەر پەرەپێدانی پەلاماری مووشەکی بۆسەر سەعوودیا
وەزیری یاریدەری دەوڵەتی یەمەن بۆ کاروباری وتووێژو ئاشتی نیشتمانی وریایی دا بە دەوڵەتی سەعوودیا کە بێتوو دەسدرێژیەکانی بوسەر یەمەن ڕانەگرێ بەهەمان ڕادە کە شارەکانی یەمەن بۆردمان دەکات پەلاماری موشەکی بۆسەر شارەکانی عەرەبستان پەرە پێ دەدات .
بە گوێرەی ڕاپۆڕتی ئیرنا " ئەحمەد ئەلقانع " وەزیری ڕاوێژکاری دەوڵەتی یەمەن لە کاروباری وتووێژ و ئاشتی نیشتمانی ڕۆژی چوارشەمە لە وتووێژ لە گەڵ کاناڵی هەواڵیی ئەلمەیادینی لوبنان وتی : مووشەکەکانی بالستیکی یەمەنی کە ئەم دواییانە بەرەو عەرەبستان هاوێژرا ، خەڵاتێکە بو دایکانی گیان لە دەس داوانی یەمەنی وا لە بوردمانەکانی سەعوودیا بوونەتە قوربانی .یەکەکانی مووشەکیی یەمەن ڕوژی دووشەمەی ڕابردوو بەپ ەلاماری مووشەکی خۆیان فڕگەی نێونەتەوەیی مەلیک خالد لە شاری ڕیازی پێتەختی عەرەبستان ، فڕگەی ناوچەیی ئەبها لە عەسیر و فڕگەی جیزان لە باشووری عەرەبستانیان دایە بەر پەلامار . وەزیری ڕاوێژکاری دەوڵەتی یەمەن لە کاروباری وتووێژ و ئاشتی نیشتمانی وێڕای ئاماژە بەوەی کە عەرەبستانی سەعوودی یەمەن بە مووشەکەکانی ئەمریکایی و ئیسرائیلی ئەداتە بەر پەلامار وتی : موحەمەد بن سەلمان پاشمیری سەعوودیا سیمای موسوڵمانانی بە ڕژاندنی خوێنی یەمەنیەکان خەوشاندووە . ئەحمەد ئەلقەنع " وێڕای جەخت کردن لە سەر خوڕاگری و ڕاوەستاوی یەمەنیەکان سەرەڕای درێژەی گەمارو قات و قڕی و جەنایاتی هاوپەیمانانی دەسدرێژکاری سەعوودی لە ماوەی سێ س اڵی ڕابردوو جەختی کرد یەمەن بەو کەسانەی وا ئەو وڵاتە بە هەند وەرناگرن توانایی لە بەرهەمهێنانی سەلماند . عەرەبستان بە لاگری ئەمریکا و ئیمارات لە 25 مارسی 2015 وە پەلاماری کردووەتە سەر یەمەن و پاشان ئەو وڵاتەی گەمارۆی زەوینی دەریایی و ئاسمانی داوە شەڕنانەوەی عەرەبستان و هاوپەیمانەکانی لە یەمەن تا ئێستا بووە تە هۆی کوژران و بریندار بوونی دەیان هەزار کەس و ئاوارە بوونی ملوێنان یەمەنی .