پێداگریی کاربەدەستێکی یەمەنی لەسەر بەزرکردنەوەی ئاستی توانای مووشەکیی یەمەن
"محەممەد عەلی حوسی" سەرۆکی لێژنەی باڵای خەباتگێرانی یەمەن ڕۆژی هەینی لەمیانەی وتووێژێک لەگەڵ کەناڵی هەواڵی «فرانس24»ی فەرانسا پێی داگرت کە مووشەکە یەمەنیەکان لەڕاستیدا مووشەکی چێکراوەو نۆژەنکراوەی ڕووسیاو کۆریای باکوورن.
بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا؛ "محەممەد عەلی حوسی" سەرۆکی لێژنەی باڵای ڕاپەڕینی یەمەن لە وەڵام بە بانگەشەی داکۆکیی ئێران لە یەمەن وتیشی: ئەگەر یەمەن ئەو داکۆکییەی هەبوایە کە بانگەشە دەکرێ لە لایەن ئێرانەوە لێی دەکرێ ئەمڕۆکە لە ڕیازدا بوو.
سەرۆکی لێژنەی باڵای ڕاپەڕینی یەمەن بە ڕەخنە لە بێدەنگە کردنی ژمارێک لە وڵاتان بەرامبەر بە جەنایەتەکانی دەسدرێژکارانی سەعوودی دژ بە خەڵکی یەمەن وتیشی: ئیدانە کردنی تەقاندنی مووشەکی یەمەنی کە لە پێناو بەرگری لە وڵاتەکەمان دەیتەقێنین، هەنگاوێکی سەرسووڕهێنەر لە لایەن ژمارێک وڵاتەوەیە.
عەلی حوسی وتی: تا ئەو کاتەی کە دوژمن شارەکانی یەمەن دەدداتە بەر پەلامار و خەڵک گەمارۆ دەدات، سوپا و لێژنە جەماوەرییەکانی یەمەن درێژە دەدەن بە کردەوەکانیان دژ بە دوژمنان و ئەوەی لە دەستیان بێ دەیکەن بۆ بەرەنگاربوونەوەی دەسدرێژکاران.
پەلامارە مووشەکییەکانی سوپای یەمەن بۆ نێو خاکی عەرەبستان لە سەرەتای ساڵی زایینی نوێوە پەرەی سەندووە؛ تا ڕادەیەک کە لە مانگی ژانڤییەی ساڵی ٢٠١٨ـەوە تا ئێستا زیاتر لە دەیان مووشەکی بالستیک تەقێندراوە.
توانای بەرگریی سوپا و لێژنە جەماوەرییەکانی یەمەن وێرای گەمارۆی هەمەلایەنەی ئەم وڵاتە لە لایەن ڕژێمی سەعوودییەوە ڕۆژ لە دوای ڕۆژ زیاتر پەرە دەستێنێ.
عەرەبستان بە داکۆکیی ئەمریکا لە مارسی ٢٠١٥ـەوە بە پەلاماری سەربازی بۆ سەر یەمەن ، گەمارۆی زەوینی، دەریایی و ئاسمانی ئەم وڵاتەی داوە . ئەم دەسدرێژییە سەربازییە تا ئێستا بۆتە هۆی کوژرانی پتر لە 13 هەزار کەس، بریندار بوونی دەیان هەزار کەس و ئاوارە بوونی بە ملوێنان یەمەنی دیکە و هەروەها تیاچوونی زۆربەی ژێرخانەکانی ئەم وڵاتە
دەسدرێژیی سەربازیی عەرەبستان هەروەها وڵاتی هەژار و دەسکورتی یەمەنی بەرەوڕووی کەمبوونی نالەباری خۆراک و دەرمان کردۆتەوە و بۆتە هۆی پەرە سەندنی زۆر نەخۆشی و پەتایەکی نالەبار لەم وڵاتەدا.
ڕژێمی سەعوودی و هاوپەیمانەکانی تا ئێستا لەبەر خۆڕاگریی خڵکی یەمەن نەیانتوانیوە بگەنە ئامانجەکانیان لەم وڵاتەدا کە هەمان دەسەڵات گرتنە دەستی کەسانی دەسنیا و دارەدەستە.