ئادار 31, 2018 13:43 Asia/Tehran
  • ڕێزو پێزانینی ئەنساروڵلای یەمەن لە گەلی فەلەستین

نووسینگەی ڕامیاری ئەنسارووڵڵای یەمەن ڕێزو پێزانینی کرد لە گیانبەخت کردن و جوامێری فەلەستینیەکان بە بەڕێوە بردنی ڕێپیوانی "ڕۆژی خاک" .

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی مێهر؛ نووسینگەی سیاسیی بزووتنەوەی ئەنساروڵلای یەمەن بە دەرکردنی بەیاننامەیەک ڕایگەیاند: گەلی فەلەستین بە بەڕێوەبردنی ڕێپیوانی "ڕۆژی زەوین" سەلماندی کە بەهێزتر لە هەموو ئەو پیلانانەیە کە دژ بە فەلەستینییەکان دەگێڕدرێ.

ئەنساروڵلای یەمەن هاودەستیی ژمارێک لە وڵاتانی عەرەبی ونێودەوڵەتی لەگەڵ ڕژیمی داگیرکەری زایۆنی دژ بە فەلەستینی ئیدانە کرد و پێی داگرت: هەموو گەلان دەبێ وەفریای گەلی فەلەستین بکەون و بەرامبەر بە داگیرکارییەکانی ڕژێمی زایۆنی و ڕێکخراوە بەکرێگیراوەکان خۆڕاگری کەن.

دوابەدوای بەڕێوەچوونی ڕێپێوانی ئاشتیانەی ١٠ هەزار کەسیی فەلەستینییەکان، بە بۆنەی سییەمی مارسەوە، (رۆژی زەوین)  هێزە سەربازییەکانی ڕژێمی زایۆنی بە توند و تیژییەکی دڕندانە ، ١٥ فەلەستینییان شەهید کرد کە زۆربەی ئەو شەهیدانە تەمەنیان ژێری ١٦ ساڵ بوو و نزیکەی ١٥٠٠ کەسیشیان بریندار کرد.

ئەوە لە کاتێکدایە کە هیچکام لەو خۆپیشاندەرە فەلەستینییانە چەکیان پێ نەبووە و هیچ هەڕەشە و مەترسییەکیان لە سەر هێزە سەربازییەکانی ئیسراییل نەبووە.

وەزارەتی تەندرووستیی فەلەستین لە کەرتی غەززە داوای لە ناوەندەکانی فریاگوزاری کرد کە خێرا دەرمان و کەرەستەی پزشکی و پاکپارێزی بەڕێ کەن بۆ نەخۆشخانەکانی کەرتی غەززە.

فەلەستینییەکانی دانیشتووی کەرتی غەززە ڕۆژی هەینی ٣٠ مارس ڕێکەوت لەگەڵ "ڕۆژی زەوین" ڕێپێوانی گەورەی گەڕانەوەیان دەست پێ کرد و لە سنووری نێوان کەرتی غەززە و فەلەستینی داگیرکراو کۆ بوونەوە.

سەرپەیڤ