"محەممەد بن سەلمان"ی پاشمیرەکەی سعوودیا سەردانی ئێراق ناکات
هەواڵدەریی فەرمی سەعوودیا بەگێڕانەوە لە سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دەرەوەی ئەو وڵاتە ڕایگەیاند : هەواڵی میدیاکان سەبارەت بە سەفەری "محەممەد بن سەلمان"ی پاشمیری ئەو وڵاتە بۆ ئێراق ڕاست نیە .
بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژی شەممەی هەواڵدەریی فارس، ئەم هەواڵە دوای ئەوە بڵاو بووەوە کە ژومارێکی زۆر لە خەڵکی ئێراق لەگەڵ سەفەری وەلیعەهدی عەرەبستان بۆ ئەو وڵاتە ناڕەزایەتییان دەربڕی .
بەرلەمە عامر فایز ئەندامی لیژنەی دۆستایەتیی ئێراق و حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی ئێراق ڕایانگەیاند بوو لە داهاتووی نیزیک محەممەد بن سەلمان سەردانی بەغدا دەکات.
محەممەد یەحیا وتەبێژی گوردانەکانی حیزبوڵڵای ئێراق بە ڕاگەیاندنی ئەمەی عەرەبستان لە ماوەی ساڵانی ڕابردوو هەمووکات دەوری نەرێنی لەو وڵاتە هەبووە پێداگری کرد : هەندێ دامەزراوەی عەرەبستانی هەمووکات لە ئێراق داکۆکییان لە تاقمە تیرۆریستییەکان کردووە.
بەغدای پێتەختی ئێراقیش دوێنێ هەینی شایەتی خۆپیشاندان بوو لە کاردانەوە بەرامبەر سەفەری ئەگەریی محەممەد بن سەلمان.
خۆپیشاندەران بە هەڵگرتنی پارچە نووسگەلێک دەسەڵاتدارانی ئالی سعوود بە بکوژی گەلان دەزانن و خوازیاری دادگایی کرانی تاوانکارانی جەنگی لە ئێراق، سوریا ، بەحرەین و یەمەن بوون.