نیسان 03, 2018 12:43 Asia/Tehran
  • زۆر بوونی ژماری قوربانیانی جەنایەتی تۆقێنەری سەعوودی لە حودەیدەی یەمەن

ژماری قوربانیانی یەمەنی لە پەلاماری فڕۆکە جەنگییەکانی هاوپەیمانی سەعوودی بۆ سەر پارێزگەی حودەیدە لە ڕۆژاوای یەمەن گەیشتە ٢٩ کەس کە زۆربەیان ژن و منداڵ بوون.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ڕادیۆ و تەلەڤزیۆن؛ "فڕۆکە جەنگییەکانیان ڕژێمی سەعوودی" دیسان لە جەنایەتێکی تۆقێنەر، ئەو ئاوارانەی لەبەر گیانی خۆیان لە شارەکانی "حیس" و "خوخە" خۆیان گەیاندە ئۆردوگای بەشی "ساڵح" لە شاری "حالی" ، لە خاک وخوێن گەوزاند.

پێشتر کاربەەستێکی بەرپرس لە بنکەی تەندرووستیی شاری حودەیدە ژماری قوربانیانی پەلاماری ئاسمانیی دوێنێ دووشەممەی دەسدرێژکارانی سەعوودی بۆ سەر ئۆردوگای ئاوارەکانی ئەم شارەی بە ١٤ کەس ڕاگەیاندبوو.

عەرەبستان بە داکۆکیی ئەمریکا  لە مارسی ٢٠١٥ـەوە بە پەلاماری سەربازی بۆ سەر یەمەن ، گەمارۆی زەوینی، دەریایی و ئاسمانی ئەم وڵاتەی داوە . ئەم دەسدرێژییە سەربازییە تا ئێستا بۆتە هۆی کوژرانی پتر لە 13 هەزار کەس، بریندار بوونی دەیان هەزار کەس و ئاوارە بوونی بە ملوێنان یەمەنی دیکە  و هەروەها تیاچوونی زۆربەی ژێرخانەکانی ئەم وڵاتە.


شەڕنانەوەکانی عەرەبستان و هاوپەیمانەکانی لە یەمەن تا ئێستا بۆتە هۆی کوژرانی پتر لە 13 هەزار کەس، بریندار بوونی دەیان هەزار کەس و ئاوارە بوونی بە ملوێنان یەمەنی دیکە  و هەروەها تیاچوونی زۆربەی ژێرخانەکانی ئەم وڵاتە.

دەسدرێژیی سەربازیی عەرەبستان هەروەها وڵاتی هەژار و دەسکورتی یەمەنی بەرەوڕووی کەمبوونی نالەباری خۆراک و دەرمان کردۆتەوە و بۆتە هۆی پەرە سەندنی زۆر نەخۆشی و پەتایەکی نالەبار لەوان کولێرا لەم وڵاتەدا.

 

 

سەرپەیڤ