نیسان 04, 2018 11:19 Asia/Tehran
  • وشداری دانی گوتریش لە بارەی کارەساتی مرۆڤی لە یەمەن دا

سکرتێری گشتیی ڕێکخراوەی نەتەوەکان وشداریی دا، یەمەن شایەتی گەورەترین کارەساتی مرۆڤییە لە جیهاندا.

بەپێی ڕاپۆرتی کەناڵی تەلەفزیۆنی ئەلجەزیرە، ئانتۆنیۆگوتریش سکرتێری گشتیی ڕێکخراوەی نەتەوەکان ڕۆژی سێ شەممە لە کۆنفرانسی وڵاتانی یارمەتیدەری یەمەن لە ژێنێڤی سوییسڕا وتی: پتر لە بیست و دوو ملوێن کەس لە یەمەن پێویستیان بە وەرگرتنی خێرای یارمەتییە.

سکرتێری گشتیی ڕێکخراوەی نەتەوەکان وتیشی: سێ لە چواری ئاوارەکان لە یەمەن دا منداڵان پێکی دێنن.

بەقسەی سکرتێری گشتیی ڕێکخراوەی نەتەوەکان، بۆ وەدی هێنانی پێداویستییە سەرەتاییەکانی جەماوەری یەمەن پێویستمان بە دوو ملیاردو شەشسەد ملوێن دۆلارە بارەبووە.

ئانتۆنیۆگوتریش سکرتێری گشتیی ڕێکخراوەی نەتەوەکان، هەروەها خوازیاری کرانەوەی تەواوی بەندەرو فڕگەکانی یەمەن لەوانە فڕگەی سەنعا بوو بۆ یارمەتی دانی لێقەوماوان لەو وڵاتەدا .

عەرەبستانی سەعودی وێڕای هاوپەیمانی لەگەڵ بڕێک لە وڵاتانی عەرەبی ناوچەکەوبە پاڵپشتیی ئەمریکا لە مارسی 2015 ەوە هێرشێکی بەربڵاوی دژی یەمەن دەست پێ کرد هەتا لەم ڕێگایەوە بتوانێ عەبدڕەبە مەنسور هادی سەرۆک کۆماری لەکارکشاوەو هەڵاتوی یەمەن بگەڕێنێتەوە بۆ سەر دەستەڵات کە لە ئەنجامی ئەم دەست درێژکارییە هەزاران شارومەندی بێ دەرەتانی یەمەنی گیانیان سپاردووەو ملوێنان کەسیش هەڵوەداو ئاوارە بوونە.

ڕێکخراوەی نەتەوەکان ڕایگەیاندووە، بە تێکڕایی نزیکەی نۆزدە ملوێن یەمەنی بە پتر لە دوو لە سێی تێکڕای حەشیمەتی ئەم وڵاتە پێویستیان بە یارمەتی و پشتیوانییە.

بە گوێرەی ڕاگەیاندنی  ئەم دامەزراوە نێونەتەوەییە، هێرشە ئاسمانییە بێ بڕانەوەکان و شەڕ لەم وڵاتەدا زەرەرو زیانێکی قورسی بەسەر جەماوەری یەمەن دا سەپاندووەو زەبرێکی قورسیشی لە ژێرخانە گشتی و تایبەتییەکانی  یەمەن وەشاندووە و و هاوکات ڕێگاشی لە گەییشتنی یارمەتیی مرۆڤ دۆستانە بەم وڵاتە گرتووە.

سەرپەیڤ