وەبەر پەلامارکەوتنی ترۆمبیلی زرێی سەربازییەکانی سەعوودی بە مووشەکی یەمەنی
سەرچاوەیەکییەمەنی باسی لە وەبەر ئامانج کەوتنی ترۆمبیلی زرێی سەربازیەیکانی سەعوودی بەمووشەکی هیدایەت کەرەوە لە "جیزان" لە لایەن یەمەنییەکان و کوژرانی هەموو سەرنشینەکانی ئەو باسیکرد.
بە گوێرەی ڕاپۆرتی ڕۆژی چوار شەممەی هەواڵدەری مێهر بە گێرانەوە لە سپۆتینیک ، ئەم سەرچاوەیە وتیشی: ئۆپەراسیۆنی وەبەر پەلامار دانیی ترۆمبیلی زرێی سەعوودی هاوڕەت لەگەڵ ئۆپەراسیۆنی تایبەتی دژی بنکە و ناوەندە سەربازییەکانی سوپای عەرەبستانە.
ئەم سەرچاوە یەمەنییە ئاماژەی کردە وەبەر ئامانج کەوتنی ناوەندەکانی کۆبوونەوەی سەربازییەکانی سەعوودی بە تۆپخانە و مووشەکیش و وتی: بنکە ومەتەرێزی لەشکەرییە سەعوودیاییەکان لە گوندی "سەلاسەل" لە "جیزان" لە باشووری عەرەبستان بە کاتیوشا و تۆپخانە کەوتە بەر پەلار.
هەر لەم حالە دا کەناڵی دەنگ وباسی ئەلمەسیرەی یەمەن ڕایگەیاند: فڕۆکە جەنگییەکانی هاوپەیمانی دەستدرێژاکری عەرەبستان بە هەلە ناوەندیکی کۆبوونەوەی سەعوودییان لە باکووری سارای "میدی" لە ستانی حەجە لە رۆژئاوای یەمەن داوەتە بەر پەلامار کە بەهۆپیەوە ژماێک لە وان کوژران و بریندار بوون.
ئەلمەسیرە وتیشی: ئەمە یەکەم جار نییە کە سوپای سەعوودی بەکرێگیراوانی خۆی بۆردومان دەکات. لە ٢٩ ژوئەنی ٢٠١٧ یش فڕۆکە جەنگییەکانی سەعوودی چەند جار کۆبوونەوەی ئەندامانی بەکرێگیراو لە شارستانی "سەراویح" لە ستانی "مەریب" دا بۆردومان کردووە کە بوەتە هۆی کوژران و بریندار بوونی ٨٠ کەس لە وان. لە ٢٦ فیڤرییەی ٢٠١٨ یش دوا بە دوای پەلاماری ئاسمانی بۆ سەر کۆبوونەوەی بەکرێگیراوانی سەعوودی لە ناوچەی "نەهەم" ، سێ فەرماندەری پایەبەرزی عەرەبستان کوژراون.