کۆنفڕانسی یارمەتی دان بە لوبنان لە پاریس
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i333300-کۆنفڕانسی_یارمەتی_دان_بە_لوبنان_لە_پاریس
فەڕەنسە بە ئامانجی کۆکردنەوەی یارمەتیی دراڤیی بۆ لوبنان ، کۆنفڕانسی نێودوەڵەتیی لە پاریسی دەستپێکرد .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
نیسان 06, 2018 15:33 Asia/Tehran
  • کۆنفڕانسی یارمەتی دان بە لوبنان لە پاریس

فەڕەنسە بە ئامانجی کۆکردنەوەی یارمەتیی دراڤیی بۆ لوبنان ، کۆنفڕانسی نێودوەڵەتیی لە پاریسی دەستپێکرد .

بەپێی راپۆرتی ئاسۆشێتد پرێس ، ژان ئیڤ لۆدریان ، وەزیری دەرەوەی فەڕەنسە رۆژی هەینی لە دەسپێکی کۆنفڕانسەکەدا گوتی چوار سەد ملوێن یۆرۆ بۆ لوبنان وەک قەرز و 150 ملوێن یۆرۆ وەک هاوکاری تەرخان دراوە .

لۆدریان وتیشی لوبنان پێوستیی بە وەبەرهێنانی گرنگ هەیە بۆ بنیاتنەوەی ژێرخانەکانی وپیێوسیتیی بە چاکسازیی ژێرخانیی بەرفراوان و گرنگ هەیە .

سەعد حەریری سەرۆک وەزیرانی لوبنان لەم کۆنفرانسەدا گوتی : بانکی جیهانیی زیانی بەرهەمهێنانی ناپوختەی نێوخۆ لە لوبنان بە هۆی شەڕی سوریای هەژدە ملیار دۆڵار تا ساڵی 2015 مەزندە کردووە .

سەرۆک وەزیرانی لوبنان گوتیشی : هەژاری و بێکاری بە شێوەی بەرفراوان زیادی کردووە و هەناردەی لوبنان کەمی کردووە و قەرزەکانی لوبنان لەبەر بوونی زیاتر لە یەک ملوێن ئاوارە گەیشتووەتە زیاتر لە شەش ملیار دۆڵار .

حەریری جەختی کردەوە : لوبنان پێوستیی بە پشتیوانیی نێودەوڵەتیی هەیە . بە مسۆگەربوونی گەشەی ئابووریی وڵات ، شایەتی پیتەوبوونی سەقامی لوبنانیش دەبین .

کۆنفڕانسی نێودەوڵەتیی پاریس بە ئامانجی کۆکردنەوەی یارمەتیی دارایی بۆ لوبنان بە ئامادەبوونی چل و یەک نوێنەر لە وڵاتانی جیاجیا و رێکخراوە نێودەوڵەتیەکان لە گەڵ نوێنەرانی کەرتی تایبەتی دەسپتێبووە .