نیسان 07, 2018 11:10 Asia/Tehran
  • خۆپێشاندانی یەمەنییەکان لەدژ هاوپەیمانیی ئەمریکی-عەرەبی

سەنعای پایتەختی یەمەن دوێنێ هەینی شایەتی بەڕێوەچوونی خۆپێشاندانی بەرفراوانی خەڵکی ئەو وڵاتە لەدژ هاوپەیمانیی ئەمریکی-عەرەبی بوو.

بەپێی راپۆری کەناڵی ئەلمەسیرەی یەمەن، خۆپێشاندەران کە لە مەیدانی بابولیەمەنی شاری سەنعا بەدروشمی"ئازادکرانی سەرزەوین و نیشتمان لەبەر پاراستنی ناموس" بەڕێوە چوو، تاوانکارییەکانی هاوپەیمانی سەعوودیاو بەکرێگیراوانی لەدژ یەمەن و هەروەها دەسدرێژکاریی حەوتەی ڕابردووی سەربازێکی سودانی بۆسەر ژنێک لە شاری خوخە لەپارێزگای حودەیدە(رۆژاوای یەمەن) یان شەرمەزار کرد.

خۆپێشاندەران هەروەها خوازیاری درێژەی بەرەوڕووبوونەوەی دەسدرێژکاران و بەکرێگیراوانی سەعوودیا هەتا ڕزگارکرانی بەتەواوەتی خاکی یەمەن لەچنگ ئەوان و هەروەها تۆڵەسەندنەوە لە تاوانکاریی پڕلەشورەیی شاری خوخە بوون .

خۆپێشاندەرانی توڕەی یەمەنی هەروەها بەدانی دروشمگەلێک لەدژ ئەو تاوانکارییە، وشدارییان دا کە تۆڵە دەکەنەوە لە دەسدرێژکاران.

میدیا هەواڵییەکان چەند ڕۆژ لەمەوبەر ڕاپۆریان دا، بەکرێگیراوێکی سودانی ئامادە لە هاوپەیمانیی سەعوودی -ئەمریکی دەسدرێژی کردۆتەسەر ژنێک لەناوچەی خوخەی سەربە پارێزگای حۆدەیدە.

عەرەبستان لەگەڵ چەند وڵاتی دیکە لە سێ ساڵ لەمەوبەرەوە بەئامانجی گەڕاندنەوەی عەبد ڕەببە مەنسور هادی سەرۆک کۆماری لەکارکشاوەی یەمەن بۆسەر دەسەڵات، وێرای هێرش کردنەسەر یەمەن، ئەو وڵاتەی لە زەوی، دەریاو ئاسمانەوە گەمارۆ داوە.

بەم حاڵەوە، ئەو دەسدرێژکارییە سەربازییە هیچ دەسکەوتێکی بۆ ڕیاز و هاوپەیمانەکانی نەبووەو تەنیا بووەتە مایەی وێرانبوونی وڵاتی هەژاری یەمەن و کوشت و بڕ و ئاوارەیی خەڵکی ئەو وڵاتە.

سەرپەیڤ