گەڵاڵەڕێژی " محەممەد بن سەلمان" بۆ گەیشتن بە کورسی پاشایەتی عەرەبستان
"محەممەد بن نایف " وەلیعەدی لەسەر کارلابراوی عەرەبستان ڕایگەیاند : " محەممەد بن سەلمان" بۆ گرتنە دەستی پاشایەتی عەرەبستان هەتا سێ مانگی داهاتوو گەڵاڵەڕێژی دەکات.
بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی دوشەممەی هەواڵدەری سەدا وسیما " محەممەد بن نایف" شازادەی سەعودی ووەلیعەهدی لەسەر کار لابراوی عەرەبستان لە توئیتر نوسیی: ئەگەری هەیە لەم ماوەیەدا گوڕانکاری گەلیک ڕوو بدات کە لەمپەری پاشایەتی " محەممەد بن سەلمان" بێت بەڵام ئەگەر دۆخەکە بە پێی بەرنامە بڕواتە پێش، کاتی پاشایەتی ناوبراو لە سێ مانگی داهاتوو واوەتر ناچێت. محەممەد بن سلمان وەلیعەدی عەرەبستان سەرەتا وەکوو وەزیری بەرەڤانی ، پاشان جێگری وەلیعەهد ولە ژوئەنی دووهەزارو حەفدە بۆ پلەی وەلیعهدی سەعودی هاوکات بە دانران بۆ پوستی وەزاڕەتی بەرەڤانی دانرا. لێکدانەوەی ئاکار وڕەفتارو قسەکانی محەممەد بن سەلمان باس لەمە دەکات کە ناوبراو کەسایەتیکی زێدەخواز لە ناوخۆ وشەڕخواز، نائاگاو نائاوەزمەند لە دەرەوەو هەرلەو حاڵەدا ، پێویستی بە پشتیوانیکی گەورە هەیە. زێدەخوازی " محەممەد بن سەلمان " لە ناوخۆی عەرەبستان بە تابوشکینی جۆربەجۆرلەوان دانرانی پوستی وەلیعهدی لە حاڵێکدا کە وەلیعهدی پێشوو یانی محەممەد بن نایف زیندوو بوو ، دیاری کرا. محەممەد بن سەلمان لەپێناوی ئەوەدایە کە بەر لە مردنی باوکی بگاتەکورسی پاشایەتی عەرەبستان وتەنانەت ئەم دواییە لە وتووێژیکدا ئاشکرا ڕایگەیاند کە تەنیا مردن دەتوانێ لەمپەری گەیشتنی ناوبراو بە تاج وتەختی پاشایەتی عەرەبستان بێت.