کوژران وبریندار بوونی سیی کەس لە پەلامارەکانی عەرەبستان بۆسەر یەمەن
فڕۆکە شەرکەرەکانی سەعودی لانی کەم سیی شارومەندیان لە پارێزگاکانی سەعدە وتەعزی یەمەن کوشت وبریندار کرد.
بە پێی ڕاپۆرتی ئەمڕۆ سێشەممەی هەواڵدەری ڕەسمی یەمەن سەبەع پەلاماری دەسدرێژکارانی هێزی ئاسمانی عەرەبستان بۆ سەر دوو پارێزگەی سەعدە وتەعز لەباکوور وباشووری ڕۆژئاوای یەمەنی کە چووەتە ناو چوارساڵی خۆی، لە رٶژەکانی ئەم دواییە ، چەندین فیرگە وماڵی بە هۆی ئەم پەلامارەوە بەشێوەی تۆکمە وتەواو کاول کرد.
فڕۆکە شەڕکەرەکانی سەعودی دوێنێ دوشەممەیش ، ناوچەی ئەلمەحول لە شارستانی خەدیر لە پارێزگەی تەعیزی دایە بەر پەلامارکە بەهۆیەوە پازدە کەس لە کەسانی سێڤێل ی یەمەنی کوژران وپێنج کەسی تریش برینداربوون.
لە سەرەتای بومباران وپەلامارەکانی عەرەبستان بۆسەر یەمەن لە مارسی دووهەزارو پازدە هەتا ئێستاکە، فرەتر لە سی وشەش هەزار کەسی سێڤێلی یەمەنی کوژراون وبریندار بوونە.