نیسان 13, 2018 12:39 Asia/Tehran
  • بەیاننامەی کۆنفرانسی بەیتولموقەددەس: قودس پێتەختی ھەتاھەتایی فەلەستینە

نۆھەمین کۆنفرانسی نێونەتەوەیی بەیتولموقەددەس شەوی ھەینی بە دەرکردنی بەیاننامەیەک کاری خۆی کۆتایی پێ ھێنا.

نۆھەمین کۆنفرانسی نێونەتەوەیی بەیتولموقەددەس ڕۆژانی چواشەممەو پێنج شەممە لە ڕامەڵڵای ناوەندی کەرتی ڕۆژئاوای چۆمی ئەردەن بەڕێوە چوو.

بەپێی ڕاپۆرتی ئیرنا، لەم بەیاننامەیەدا، بڕیارەکەی ئەم دواییەی داناڵد ترەمپی سەرۆک کۆماری ئەمریکا سەبارەت بە قودس ڕەت کرایەوەو ڕاگەیەندرا کە  قودس پێتەختی ھەتاھەتایی فەلەستینە.

لە بەیاننامەکەدا ھەروەھا ھەنگاوی ڕژێمی زایونی لەمەڕ پێشگرتن بە چوونی کۆمەڵێک کەسایەتییە بانگێشتن کراوەکان بۆ بەشداری لە کۆنفرانسەکە ئیدانە کراوە.

دۆناڵد ترەمپی سەرۆک کۆماری ئەمریکا  شەشەمی دیسامبەری 2017 سەرباری دژایەتییە بەربڵاوە ناوچەیی و جیهانیەکان ڕایگەیاند: بەیتولموقەددەس وەکوو پێتەختی ڕژێمی زایونی بە فەرمی دەناسێت و داوای لە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکاش کرد کە بەستێن بۆ گواستنەوەی باڵوێزخانەی ئەمریکا لە تەلەبیبەوە بۆ بەیتولموقەددەس خۆش کاتئەم کارەی ترەمپ لەگەڵ کاردانەوەی جیهانی و ئیدانەکرانی لە لایەن وڵاتانی ئیسلامییەوە بەرەوڕوو بووەتەوە.

کردەوەی یەک لایەنەی سەرۆک کۆماری ئەمریکا  دژی قودس شەپۆلی ئیدانەکردن و ناڕەزامەندیی جەماوەریی لە جیهانی ئیسلام ، ئەورووپاو تەنانەت لەنێوخۆی ئەمریکاش هەڵایساندووە. بەیتولموقەددەس کە مزگەوتی ئەقسا یەکەم ڕووگەی موسڵمانانی لە خۆی دا جێ کردووەتەوە، بەشێکی دانەبڕاوەی فەلەستین و یەکێک لەو سێ پیرۆزگە ئیسلامییانە دێتە ئەژمارو لای موسڵمانان جێ و شوێنێکی گرینگ و تایبەتیی هەیە   .

جێگای ئاماژەیە کە بەیتولموقەددەس لە ساڵی 1967ەوە لەلایەن ئیسرائیلەوە داگیر کراوە.

 

سەرپەیڤ