پەلاماری زەوینی و ئاسمانیی هاوپەیمانیی دەستدرێژکاری سعودی بۆسەر سەعدەی یەمەن
هاوپەیمانیی دەستدرێژکاری سعودی بە تۆپخانە و مووشەک، ناوچەگەلێکی شاری ڕازح لە پارێزگەی سەعدەی یەمنیان داوەتەبەر پەلامار .
بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژی شەمەی هەواڵدەریی ڕادیۆتەلەفزیۆن بە گێڕانەوە لە مەسیرە، فڕۆکە جەنگییە دەستدرێژکارەکانی سعودی دوو جار ناوچەی حەجلە لە شاری ڕازحیان بوردومان کرد .
پەلاماری عرەەبستان بە داکۆکیی ئەمریکا و هەندێ وڵاتی عەرەبی بۆسەر یەمەن لە بیست و پێنجەمی مارسی ساڵی 2015ەوە دەستی پێکراوە .
هێزی یەمەنیش لە کاردانەوە بەرامبەر پەلاماری دەستدرێژکاران، بنکە و بارەگای ڕژێمی ئالی سعود و بەکرێگیراوانیان لە یەمەن و لە ناوخۆی عەرەبستانیان داوەتە بەر پەلامار .
یەکەی مووشەکیی سوپا و لیژنەکانی جەماوەریی یەمەن شەوی شەممە مووشەکێکی نێوانبڕی بالستیکیان نا بە شارۆچکەی سەربازیی مەلەک فەیسەل لە باشووری عەرەبستان .
هێزی بەرگری سوپا و لیژنەکانی جەماوەریی یەمەن سەرباری گەمارۆی هەمەلایەنەی ئەم وڵاتە لەلایەن ڕژێمی سعودی ڕۆژ لە دوای ڕۆژ بەهێزتر دەبێت .