نیسان 18, 2018 11:48 Asia/Tehran
  •  فڕۆکە جەنگیەکانی عەرەبستان  ٢٣ جار یەمەنیان بۆردومان کرد

فڕۆکە جەنگیەکانی عەرەبستان لە درێژەی دوو ڕۆژی ڕابردوو ٢٣ جار ستانەکانی "سەعدە" و"تەعیز"ـی یەمەنیان بۆردومان کرد.

 بە گوێرەی ڕاپۆرتی ڕۆژی چوار شەممەی ئیرنا لە ئەلمەسیرەی یەمەن، فڕۆکە جەنگییەکانی عەرەبستان ١٥ جار بەشە جۆر بە جۆرەکانی ستانی " سەعدە" لە باکووری یەمەنیان پیکاوە.

 فڕۆکە  جەنگییە دەستدرێژکارەکانی سەعوودی هەشت جار ناوچەی " کەمپ" لە شارستانی " مەقبنە" لە ستانی "تەعیز" لە باسووری ڕۆژئاوای یەمەن بۆردومان کرد.

بە هۆی پەلامارەکانی فڕۆکە جەنگییە دەستدرێژکارە سەعوودییەکان بۆ سەر بەشە جۆر بە جۆرەکانی یەمەن ، ژمارێک کەس بریندار بوون و زەرەرو زیانی زۆر لە ژێرخانە کان و ماڵ و سامانی گشتی کەوت.

 یەکەی مووشەکی سوپای یەمەنیش لە وڵامی پەلامارە دەستدریژکارانەکانی عەرەبستان، بنکە ومەتەڕێزی سەربازییەکانی سەعوودی لە پیگەی " ئەلشەرفە" و " ئەلشەبەکە" لە نەجران لە باشووری عەرەبستان داوەتە بەر پەلاماری خۆی دا.

 هەروەها فڕۆکە بێ سەرنسینەکانی سوپای یەمەن سیستێمی مووشەکی "پاتریۆت" ـی ئیمارات سەقامگیر لە "ئەلمەخا" لە لێواری ڕۆژئاوایی یان داوەتە بەر پەلاماری خۆیان دا. لەم پەلامارە ژمارێک لە هێزە ئیماراتییەکان کوژراون ویان بریندار بوون.

سەرپەیڤ