بنکەی سعودییەکان لە جیزان و نەجران لەبەر پەلاماری هێزی یەمەنی
نیسان 18, 2018 21:07 Asia/Tehran
سەرچاوەکانی یەمەنی باسی پەلاماری یەمەنییەکانیان کرد بۆسەر بنکە و مەتەرێزی عەرەبستان لە جیزان و نەجران لە باشووری ڕۆژاوای عەرەبستان .
لەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژی چوارشەممەی هەواڵدەریی مێهر بە گێڕانەوە لە سپوتنیک، سەرچاوەیەکی سەربازی لە پارێزگەی سەعدە لەباکووری یەمەن ڕایگەیاند: هێزی سوپا و لیژنەکانی جەماوەریی یەمەن بە مووشەکی کاتیوشا و تۆپخانە، بنکەی هێزی سعودییان لە ناوچەکانی ئەبوومەز ، نەمشیح و جەحفان لە جیزان داوەتە بەر پەلامار.
ئەم سەرچاوە یەمەنییە وتیشی : سوپا و لیژنەکانی جەماوەریی یەمەن هەروەها بنکەی سوپای سعودی و بەکرێگیراوانی سەر بە عەبدرەبە مەنسوور هادی سەرۆکی لەسەرکارلابراوی یەمەنیان لە ناوچەکانی شەرفە ، شەبکە ، تەبە حەمرا ، حەماد و عەلیب لە نەجران داوەتە بەر پەلاماری خۆیان.