کەڵک وەرگرتنی عەرەبستان لە بۆمبی قەدەغە دژ بە خەڵکی یەمەن
عەرەبستان لە درێژەی جەنایەتەکانیدا لە یەمەن، بۆ چەندەمین جار بۆمبی قەدەغەی نێودەوڵەتی لە باکووری ئەم وڵاتە بە کار هێنا.
بە پێی راپۆرتی ڕۆژی پێنجشەممەی هەواڵدەریی مێهر بە گێرانەوە لە ئەلمەسیرە؛ فڕۆکە جەنگییەکانی ڕژێمی دەسدرێژکاری سەعوودی بە بۆمبی هێشوویی فڕۆکەخانەی سەعدە و هەروەها بنکەی سەربازیی "کەهلان"یان لە باکووری یەمەن داوەتە بەر پەلامار.
ئەوە لە کاتێکدایە کە پێشتر ڕێکخراوی لێبووردنی نیودەوڵەتی لە بەیاننامەیەکدا خوازیاری کەڵک وەرنەگرتنی سەعوودییەکان لە بۆمبی هێشوویی دژ بە یەمەنییەکان ببوو.
هەروەها ماوەیەک لەمەوبەریش ڕێکخراوی "چاوەدێری مافی مرۆڤ" بەکارهێنرانی بۆمبی هێشوویی لە لایەن عەرەبستانی ئیدانە کرد و ڕایگەیاند: دەکارهێنانی ئەم چەکانە بە پێی پەیمانی چەکی هێشوویی پەسەن کراو لە ساڵی ٢٠٠٨ قەدەغەیە و تا ئیستا ١٠٨ وڵاتی جیهان لەوان بەریتانیا ئەو پەیمانەیان مۆر کردووە.
پەلامارەکانی عەرەبستان بە داکۆکیی ئەمریکا بۆ سەر یەمەن (٢٥ی مارسی ٢٠١٥) سێ ساڵی تەواوی تێپەڕ کردووە و ئەم پەلامارانە ئیستایش هەر بە بێ ئامانجی سیاسی و تەنیا بۆ کوشتنی خەڵکی بێ تاوانی یەمەن و تیابردنی هەموو ژێرخانە بنەڕەتییەکانی ئەم وڵاتە و لە ئاکامدا تەشەنە سەندنی هەموو چەشنە نەخۆشی و پەتایەکی بکوژ هەر درێژەی هەیە.