نیسان 21, 2018 08:11 Asia/Tehran
  • قوربانی بوونی بیست یەمەنی لە دەسدرێژکاریی ئاسمانیی هاوپەیمانی سەعوودییا

بەهۆی بۆردومانی ئاسمانیی هاوپەیمانیی سەعوودییا لەباشووری ڕۆژاوای یەمەن بیست کەس بوونە قوربانی.

بەپێی ڕاپۆری کەناڵی ئەلعالەم بەگێڕانەوە لە شایەتحاڵان، فڕۆکە جەنگییەکان دوێنێ هەینی ئۆتۆمبیلێکی هەڵگری بیست موسافیر لەباشووری پارێزگای تەعزیان بۆردومان کرد کە تەنیا تەرمەکانی شەش کەس لە قوربانیان ناسێندراوە.

هەروەها پەلامارە ئاسمانییەکانی فڕۆکە جەنگییەکانی سەعوودییا بۆسەر ناوچە ئاوەدانەکانی دوو پارێزگای حۆدەیدەو سەعدە(رۆژاوا و باکووری یەمەن) لانیکەم دە شارومەندی یەمەنی کوژران و ژمارێکیش بریندار بوون.

عەرەبستان بەپاڵپشتیی ئەمریکا، ئیمارات وچەند وڵاتی دیکە لەمارسی٢٠١٥ـەوە هێرشی سەربازیی بۆسەر یەمەن وگەمارۆی زەوینی، دەریایی وئاسمانیی ئەو وڵاتەی دەس پێ کرد. شەڕخوازیی عەرەبستان و هاوپەیمانەکانی لەیەمەن تائێستا کوژران و برینداربوونی دەیان هەزار یەمەنی لێکەوتووەتەوە.

رژیمی سەعوودییا و هاوپەیمانەکانی تائێستا لەبەر خۆڕاگریی خەڵکی یەمەن نەیانتوانیوە هیچکام لەئامانجەکانیان لەو وڵاتە بەدەست بێنن.

سەرپەیڤ