نیسان 21, 2018 15:11 Asia/Tehran
  • کوژران و بریندار بوونی دەیان بەکرێگیراوی سعودی  لە ئۆپراسیۆنی هێزی یەمەنی

سوپا ولیژنەکانی جەماوەریی یەمەن لە ئۆپراسیۆنێک دا لە پارێزگەی مەخا لەباشووری ڕۆژاوای یەمەن، دەیان بەکرێگیراوی سعودیان کوشت و یان برینداریان کردن.

بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی مێهر بە گێڕانەوە لە مەسیرە، لە درێژەی  ئۆپراسیۆنی ئەرتەش و لیژنەکانی جەماوەریی یەمەن بە دژی سعودییەکان و بەکرێگیراوانیان  لە پارێزگەی مەخا،  هەروەها چوار ئوتوموبیلی سەر بەوان تێک شکێندرا.

ئەمەش لەحاڵێکدایە کە دەستدرێژکارانی سعودی  ناوچە جۆربەجۆرەکانی پارێزگەی سەعدەیان داوەتەبەر پەلاماری  توندی تۆپخانەیی .

میدیای ئەمریکی ئاسۆشێتێدپرێس  بە  گێڕانەوە لە  کاربەدەستێکی باڵای ئاسیاشی  لە عەدەن ڕایگەیاند: ئیمارات بە کەڵک وەرگرتن  لە تاقمە تیرۆریستییەکانی ئەلقاعیدە و داعش بۆ شەڕکردن لەگەڵ بزووتنەوەی ئەنساروڵڵای یەمەن لەم وڵاتە ئامادە بووە و لەڕێگەی  ئەم تاقمە توندڕەوانە تائێستا لانیکەم  بیست ئیمام جومعەی شاری  عەدەنی تیرۆر کردووە.

بەپێی هەواڵێکی تر ، دانیشتوانی باشووری یەمەن بە بەڕێوەبردنی خۆپیشاندان  هەوڵی هێزی ئیماراتی و بەکرێگیراوانی سەربەوان بە دژی چالاکان، وتاربێژان و خەتیبانی  مزگەوتەکان لە عەدەنیان ئیدانە کرد و  پێداگرییان کرد لەسەر چوونەدەری دەستدرێژکاران لەم وڵاتە.

سەرپەیڤ