نیسان 22, 2018 11:18 Asia/Tehran
  • کوژرانی نیزیکەی دوو هەزار یەمەنی لەبەر کەمبوونی ئاو و نەخۆشی کۆلێرا لە ماوەی شەش مانگی ڕابردوو دا

سەرۆکی نوسینگەی نوێنەرایەتی لیژنەی نێونەتەوەیی خاچی سوور لە یەمەن ڕایگەیاند : نیزیکەی دوو هەزار یەمەنی لە ماوەی شەش مانگی ڕابردوو گیانی خۆیان لەبەر نەخۆشی کۆلێرا و سک چوون و کەمبوونی ئاوی خواردنەوە لە دەست داوە.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژی  شەممەی ئیران بە گێڕانەوە لە ڕوسیا ئەلیەوم، ئەلکساندر فیت، سەرۆکی  نووسینگەی نوێنەرایەتیی لیژنەی نێونەتەوەیی خاچی سوور لەیەمەن لەنێو کۆڕی پەیامنێران وتی : ئێستا کە  ژوماری ئەو کەسانەی کە  گیانی خۆیان لەبەر دواهاتەکانی ناڕاستەوخۆ لەشەڕی یەمەن لە دەست دەدەن، زۆرتر لەو کەسانەیە کەلە مەیدانی  شەڕدا دەکوژرێن  . 

ئەلکساندر  فیت  وتیشی : سیستمی  پزیشکی لە یەمەن بە تەواوی لە ناو چووەو  زۆربەی شارەکانی یەمەن  بەرەوڕووی  نەبوونی کارەبا و شت و مەکی پێویستن کە یان کەمە و یان زۆر گرانە و ناردنی یارمەتی مرۆڤدۆستانەش تەنیا ڕێگەچارەی قەیرانی یەمەن نییە بەڵکوو دەبێ ژیانی ئابووریی ئەم وڵاتە جارێکی تر ببووژێنرێتەوە و کاروباری بازرگانی  و هاوردەی کاڵا بۆ یەمەن دەست پێ بکرێتەوە  .

سەرۆکی نووسینگەی نوێنەرایەتی لیژنەی نێونەتەوەیی خاچی سوور لە یەمەن  لە لایەنە دەستدرێژکارەکان لەیەمەنی داوا کرد  بێنە سەر مێزی وتووێژ و جارێکی تر  ڕێگەکانی  هێنانی کاڵا و شت و مەک بۆ یەمەن  بەتایبەت لە ڕێگەی بەندەری  حەدیدە  لێک بدەنەوە.

ئەمەش لەحاڵێکدایە کە مارک لوکوک جێگری کاروباری مرۆڤدۆستانەی نەتەوەیەکگرتووەکان  ڕۆژی سێ شەممەی ڕابردوو لە ئەنجومەنی ئاسایشی ئەم ڕێکخراوەیە وتی  : یەک لەسێی  حەشیمەتی نیزیکەی  بیست وسێ ملوێن یەمەنی ، پێویستیان بە یارمەتیی خێرا هەیە.

 

سەرپەیڤ