لەناو چوونی هەماری چەکەمەنی بەکرێگیراوانی سەعوودی لە باکووری یەمەن
هێزە ئاسایشیەکانی یەمەن هەمارێکی چەکەمەنی بەکرێگیراوانی ڕژیمی ئالی سەعوودیان لە باکووری یەمەن لەناو برد .
بە گوێرەی ڕاپۆڕتی هەواڵدریی ڕادیو تەلەفیزیونی ئێران لەو ئوپڕاسیونەدا کە ڕۆژی یەکشەمە لە پارێزگای جوف لە باکووری یەمەن ڕووی دا ژومارێک لە بەکرێگیراوانی سەعوودی کوژران . ئەوە لە حاڵێکدایە کە بوردمانی ناوچە جوراوجورەکانی یەمەن لە لایەن فڕۆکە شەڕکەرەکانی سەعوودی درێژەی هەیە . کاناڵی تەلەفیزیونی ئەلمەسیرەی یەمەن ڕایگەیاند بە هۆی پەلاماری مووشەکی و تۆپخانەیی عەرەبستان بو سەر ناوچەس ئەلغور لە پارێزگای سەعدە لە باکووری یەمەن ژومارێک لە شاروومەندانی یەمەنی کوژران و بریندار بوون . فڕۆکە شەڕ کەرەکانی عەرەبستانی ڕۆژی شەمەش بە پەلامار بۆ سەر تڕوموبیلێکی موسافیر هەڵگر کوژران . هەروەها لە پەلاماری ئاسمانی فڕۆکە شەڕکەرەکانی سەعوودی بۆ سەر ناوچە ئاواردانەکانی دوو پارێزگای حودەیدە و سەعدە لانیکەم 10 شاروومەندی یەمەنی کوژران و ژومارێکیش بریندار بوون . عەرەبستان بە لاگری ئەمریکا و ئیمارات و چەن وڵاتی دیکە لە مارسی 2015 وە دەستی داوەتە پەلاماری سەربازی بوس ەر یەمەن و گەمارۆی زەوینی دەریایی و ئاسمانی ئەو وڵاتە شەڕنانەوەی عەرەبستان و هاوپەیمانەکانی لە یەمەن تا ئێستا بووە هۆی کوژران و بریندار بوونی دەیان هەزار یەمەنی .