نیسان 23, 2018 16:28 Asia/Tehran
  • قاسمی: بۆردومانی ناوچە ئاوەدانەکانی یەمەن، سەرچاوەگرتوو لە داماوی و دەستەوەستانبوونی دەسدرێژکارانە

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وێڕای شەرمەزارکردنی پەلامارەکانی عەرەبستان بۆسەر ئامانجە ناسەربازییەکان لە شارە جیاجیاکانی یەمەن وتی: تەشەنای بۆردومانی ناوچە ئاوەدانەکانی یەمەن، پێشاندەری داماوی و بێ ئاکامیی دەسدرێژکاران لە گەیشتن بەئامانجەکانیانە.

سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ دووشەممە فڕۆکە جەنگییەکانی عەرەبستان ئاهەنگێکی شایی و زەماوەند لە پارێزگای حەججەی یەمەنیان بۆردومان کرد کە بەهۆیەوە، حەوت کەس کوژران و ١٥ کەسیش بریندار بوون.

بەهرام قاسمی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وێڕای دەربڕینی هاوخەمیی لەگەڵ بەجێماوانی قوربانیانی ئەو کردە توندوتیژانەو نامرۆیانە، داکۆکیی چەکئامێریی ژمارێک لە وڵاتانی رۆژاوایی لە عەرەبستانی سەعوودی بەنابەپرسانە زانی.

قاسمی وتیشی: پەلاماردانی ناوچە ئاوەدانەکان و ئامانجە ناسەربازییەکان و پێش گرتن بە دەسڕاگەیشتنی ڕێکخراو و دامەزراوە بەرپرسە نێودەوڵەتییەکان بۆ کاری فریاگوزاریی لە یەمەن، پێشێلکرانی پرەنسیپ و یاساوڕێساکانی هاوپێوەند بە مافی مرۆیانەیە.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران داوای لە ڕێکخراوی نەتەوەکان و وڵاتانی دەورگێڕ لەقەیرانی یەمەن کرد هەتا هەوڵەکانیان چڕبکەنەوە لەسەر ڕاگرتنی خێرای پەلامارەکان وڕێوشوێن وهەنگاوی پێویست هەڵبگرن بۆ پاراستنی سەلامەت و ئاسایشی گیانی کەسانی سیڤیل بەتایبەت ژنان و منداڵان.

عەرەبستان بە پاڵپشتیی ئەمریکا، ئیمارات و چەند وڵاتی دیکە، لە مارسی٢٠١٥وە هێرشی کردۆتەسەر یەمەن و ئەو وڵاتەی گەمارۆی زەوینی، دەریایی و ئاسمانی داوە.  شەڕخوازیی عەرەبستان لە یەمەن، کوژران و برینداربوونی دەیان هەزار یەمەنی لێکەوتووەتەوە.

رژیمی سەعوودی و هواپەیمانانی تائێستا لەبەر خۆڕاگریی خەڵکی یەمەن نەیانتوانیوە هیچکام لە ئامانجەکانیان لەو وڵاتە مسۆگەر بکەن.

سەرپەیڤ