نیسان 23, 2018 20:05 Asia/Tehran
  • پەلاماری مووشەکیی یەمەنییەکان بۆسەر عەرەبستان

هێزە یەمەنییەکان ڕایانگەیاند، دوو مووشەکی بالستیکی"بەدری یەک"یان گرتە دامەزراوە نەوتییەکانی ئارامکۆ لە جیزان لەباشووری عەرەبستان.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی مێهر بەگێڕانەوە لە ئەلمەسیرە، پەلاماری مووشەکیی ئەمڕۆ دووشەممەی سوپای یەمەن و ئەنساروڵڵا لەوەڵامدانەوە بە پەلامارەکانی ئەم دواییەی فڕۆکە جەنگییەکانی سەعوودیا بۆسەر ئاهەنگێکی هاوسەرگریی لە حەججەی یەمەن، ئەنجامی گرت.

لە هێرشی دوێشەو(یەکشەممە)ی فڕۆکە جەنگییەکانی هاوپەیمانیی دەسدرێژکاری سەعوودی بۆسەر ئاهەنگێکی هاوسەرگیری لە پارێزگای حەججە لەرۆژاوای یەمەن، هەشتاو هەشت کەس کوژران و یان بریندار بوون.

لەلایەکی دیکەوە لە هەڵمەتی سوپاو لێژنە جەماوەرییەکانی یەمەن بۆسەر بنکەو پێگەکانی بەکرێگیراوانی سەعوودی لەڕۆژاوای پارێزگای تەعز ژمارێک لەوان کوژران و ژمارێکی دیکەش بریندار بوون.

لەپارێزگای ئەلبەیزا لەباشووری یەمەنیش سوپاو لێژنە جەماوەرییەکانی یەمەن ، پێگەکانی بەکرێگیراوانی سەعوودی لە بەرەی ئەلزاهریان مووشەکباران کردو ژمارێک لە بەکرێگیراوانیان کوشت.

عەرەبستان بە پاڵپشتیی ئەمریکا، ئیمارات و چەند وڵاتی دیکە، لە مارسی٢٠١٥وە هێرشی کردۆتەسەر یەمەن. شەڕخوازیی عەرەبستان لە یەمەن، کوژران و برینداربوونی دەیان هەزار یەمەنی لێکەوتووەتەوە.

هێزە یەمەنییەکان لەکاردانەوە بە پەلاماری دەسدرێژکاران، پێگەکانی رژیمی ئالی سەعوود و بەکرێگیراوانیان لەیەمەن و ناوخاکی عەرەبستان دەپێکن.

سەرپەیڤ