کاردانەوەی وەزارەتی بەرگری یەمەن دوای شەهید بوونی ساڵح سەماد
وەزارەتی بەرگری و ئەرکانی گشت هێزە چەکدارەکانی یەمەن بە ئیدانە کردنی کردەوەی دەسدرێژکاران بۆ شەهید کردنی سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای سیاسی یەمەن باسیان کرد لە وڵامی زەخت و خێرای هێزە یەمینەکان بۆ سەر دەسدرێژکاران لە داهاتویوەکی نزیک دا.
بە گوێرەی ڕاپۆڕتی هەواڵدەریی فەرمی یەمەن سەبا وەزارەتی بەرگری و ئەرکانی گشت هێزە چەکدارەکانی یەمەن شەوی سێشەمە لە بەیاننامەیکی جیاجیادا وتیان : دەسدرێژکارانی سەعوودی و ئیماراتی و لاگری ئەوان و شەیتانی گەورە ئەمریکا دەبێ چاوەڕوانی زەبرگەلێکی دیکە بن و بەم زووانە تاوانی توندی ئەو دڕندەکاریە دەبینن . بەیاننامەکانی وەزارەتی بەرگری و ئەرکانی گشت هێزە چەکدارەکانی یەمەن بە جەخت کردن لە سەر ئەوەی کە شەهادەتی ساڵح سەماد دەسکەوتێکی بۆ دەسدرێژکاران نابێت وەبیریشی هێنایەوە شەهادەتی سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای سیاسی یەمەن ورەی خەڵکی یەمەن بو ڕاوەستاوی و پتەو کردنی بەرەکانی ناوخویی لە هەمبەر دەسدرێژکاران زیاتر دەکات . ئەنجومەنی باڵای سیاسی یەمەن ڕۆژی دوشوەمە لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند کە ساڵح سەماد سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای سیاسی ی ەمەن پێنجشەمەی ڕابردوو لە پەلاماری ئاسمانی فڕۆکە شەڕکەرەکانی هاوپەیمانی سەعوودی لە پارێزگای حودەیدە شەهید کراوە . ئەنجومەنی باڵای سیاسی یەمەن هەورەها دوێنێ شەو مەهدی موحەمەد حسین ئەلمشات ی بە پێی ئایینامەی ناوخویی ئەو ئەنجومەنە وەک سەرۆکی نوێ ئەنجومەن هەڵبژارد .